چی روودەدات ئەگەر شەڕ لەنێوان سعودیەو ئێران هەڵگیرسێت؟

ڕاپۆرت 30/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
میر محەمەدی كوڕی سەلمان جێنشینی پادشای سعودیەو وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ئاشكرای كرد رووداوەكان چۆن دەبن ئەگەر شەڕلەنیوان عەربستانی سعودیە و ئێران رووبدەن.
جێنشینی پادشای سعودیە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی بی سی ئەمریكی لە بەرنامەی 60 خوولەك رایگەیاند: هێرشی سەر وێستگەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ بەتەنها لێدان نەبوو لەدڵی پیشەسازی ووزەی سعودیە بەڵكوو هێرش كردن بوو بۆ سەر دڵی پیشەسازی جیهان 
هێرشی سەر ئارامكۆ بوو بەهۆی پەككەوتنی 5.5% لە پێداویستیەكانی جیهان و پێداویستیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین وجیهان بەگشتی لە رووی ووزە
لەوەڵامی پرسیارێكی پێشكەشكاری بەرنامەكەدا كاتێك پرسی عەرەبستانی سعودیە یەكەمین هاوردەكاری جیهانە لە بواری چەك و تەقەمەنی و جبەخانە سەربازییەكاندا بۆچی نەیتوانی رووبەروی هێرشەكان ببێتەوە ؟ 
بەرپرسە باڵاكەی سعودیە رایگەیاند: پادشا نشینی عەرەبستانی سعودیە رووبەرەكەی بەگوێرەی قەبارەی كیشۆرێكە و لەهەموو ئەوروپای خۆرئاوا گەورەترە ئێمە لەسەرجەم بەرەكانەوە هەڕەشەمان لەسەرە سەختە بتوانرێت هەموو ئەو بەرانە تۆكمە بكرێت و بەتەواوی كۆنترۆڵ بكرێت.
راشیگەیاند: سیستمی بەرگری سعودیە بریتیە لە سیستمی مووشەكی پاتریۆت و مووشەكی هۆك ی ئەمریكی كە بۆ خستنە خوارەوەی فرۆكەی بێفرۆكەوان دیزاین نەكراوە. 
لەوڵامی پرسیارێكیشدا بۆچی ئێران هێرشی كردوەتە سەر كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆ و ستراتیژ لەو هێرشەی ئێران چییە؟ 
وتیشی: جگە لەگێلی هیچی ترنیە و هیچ ئامانجێكی ستراتیژی لە پشتەوە نیە ، تەنها گێل هێرش دەكاتە سەر 5% لە ووزەی جیهانی ، وئامانجی ستراتیژی ئێران ئەوە بوو بیسەلمێنن كە گێلن و سەلماندیشیان كە گێل ن.
هەروەك جێنشینی پادشای سعودیە هاوڕابوو لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە رایگەیاندبوو ئەوەی ئێران پێی هەستاوە كاری شەڕخوازییە.
وەزیری بەرگری سعودیە روونیكردەوە كاریگەرەیەكانی شەڕ لەنێوان سعودیەو ئێران بۆ سەر ناوچەكە بریتیە لە پەككەوتنی نزیكەی 30% ووزە بۆ جیهان ، هەروەك 20% رێڕەوە بازرگانیە جیهانیەكان لەناوچەكەدایە،هەروەها نزیكەی 4%  بەرهەمی ناوخۆی كۆی جیهان لە ناوچەكەدا ساغ دەكرێتەوە،چی رودەدات ئەگەر ئەو سێ سەرچاوەیە راگیران واتای ئەوەیە كە ئابوری جیهان بەگشتی دادەتەپێت نەك بەتەنها ئابوری عەرەبستانی سعودیەو وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست 
بەرپرسەكەی سعودیە تەئكیدی كردەوە ئەگەر جیهان رێوشوێنی بەهێز نەگرێتەبەر لەدژی ئێران ئەوا هەڕەشەی زیاتر دەبینین بۆ سەر بەرژەوەندیەكانی جیهان ، هەناردەكردنی نەوت پەكی دەكەوێت و نرخی نەوت بەشێوەیەكی پێش بینی نەكراو بەرز دەبێتەوە .
سەبارەت بەوەی ئایە ئەوان چارەسەری سەربازی بە رێگە چارەیەكی باش دەزانن لەگەڵ ئێراندا ؟ رایگەیاند: هیوادارم شەڕ روونەدەدات ،چونكە چارەسەری سیاسی و رێگە چارەی ئاشتیانە زۆر لەهەڵگیرسانی شەڕ باشترە.
محەمەد كوڕی سەلمان جەختیشی كردەوە پێویستە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەسەن رووحانی كۆبێتەوە بەمەبەستی داڕشتنی رێككەوتنێكی نوێ سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و هەژمونی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا.
هەریەك لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبستانی سعودیە سەركۆنەی ئێران یان كرد لەبەرامبەر هێرشەكانی سەر ئارامكۆ لەبەرامبەردا تاران رەتیكردەوە كە ئەوان لە پشت ئەو هێرشانەوە بن.
سپۆتنیكی رووسی