فەیسبووك خزمەتگوزارییەكی نوێی خستەكار

سۆشیال میدیا 29/09/2019




بابان – ئاژانسەكان:

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، خزمەتگوزارییەكی نوێ لەسەر تۆڕەكە تاقیدەكاتەوە كە بریتییە  لە شاردنەوەی ژمارەی لایكەكانی سەر ئەو پۆستانەی بەكارهێنەران دەیكەن.
كۆمپانیاكە 27ی ئەم مانگە لە ئوستراڵیا دەستی كردووە بەتاقیكردنەوەی ئەو خزمەتگوزارییە.
تایبەتمەندییەكە بەشێوەیەكە كە تەنها ئەو كەسەی پۆستەكەی كردووە لەگەڵ ئەو كەسەی كە لایكی كردووە، ژمارەی لایكەكان دەبینێت، ئەوانەی دیكە، تەنانەت هاوڕێكانیشی ناتوانن ژمارەی ئەو لایكانەو ئەوكەسانە ببینن كە پۆستەكەیان لایك كردووە.

سەرچاوە: cnn  عەرەبی