وەرزش

سترلینگ گۆڵی ژمارە 100ی تۆماركرد

29/09/2019

دوای بردنەوە قورسەكەی مانشستەر سیتی لە یانەی ئێڤەرتۆن لە خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی لە گەڕی حەوتەم بە ئەنجامی سـێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، رەحیم سترلینگ لەو یاریەدا گۆڵی سێهەمی خۆی بۆ یانەكەی تۆمار كردو ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 100 گۆڵ.
 تۆڕی هەواڵی (ئۆبتا) تایبەت بە ژمێرەكان رایگەیاند، دوای تۆماركردنی گۆڵی سێهەم لە یانەی ئیڤەرتون رەحیم سترلینگ توانی ژمارەی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 100 گۆڵ، و تا ئێستاش ئەو یاریزانە لاوەی ئینگلیز لەسەرجەم ئەو یاری و پاڵەوانێتیانەی بەشداری تێدا كردوە، 77 گۆڵی بۆ یانەی مانشستەر سیتی و 23 گۆڵیشی بۆ یانەی لێڤەرپول تۆمار كردوە.
بەم بردنەوەیەش مان سیتی ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 16 خاڵ و لە پلەی دوەمدا دێت بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ لێڤەرپولی پێشەنگی خولی پریمەرلیگ. هەروەها ژمارەی خاڵەكانی ئێڤەرتۆنیش وەك خۆی مایەوە كە تەنها حەوت خاڵەو لە پلەی 15 دێت.