لە دێربی مەدرید: دەستی ئۆبلاك باڵادەستی نواندو، رامۆسیش وتەی نەشیاوی ئاراستەی یاریدەدەر كرد

وەرزش 29/09/2019

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، دوای یەكسانبونی هەردو یانەی ریاڵمەدریدو ئەتلەتیكۆ مەدرید بە بێ‌ گۆڵ لە گەڕی حەوتەمی خولی لالیگای ئیسپانی، سیرجیۆ رامۆس چەندین وتەی نەشیاوی ئاراستەی یاریدەدەری ناوبژوانی یاریەكە كرد ئەویش بە پشتبەستن بە لێدانەوە دیمەنە ڤیدیۆییەكانی كەناڵی موفیستاری ئیسپانی، كە راموس لە وێنەكاندا دەردەكەوێت وتەی نەشیاوی ئاراستەی یاریدەدەری یاریەكە دەكات.
ماركا وتیشی، بەهۆی ئەوەی دیگۆ سمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید نزیكبوەو لە روداوەكەو گوێبیستی وتەكانی رامۆس بوە، بە دادوەری ناوەڕاستی راگەیاندوە رامۆس وتەی نەشیاوی وتوە بۆیە داوای لە دادوەر كرد لە یاریەكەدا بیكاتە دەرەوە. هەر سەبارەت بەو بابەتە ماركا رایگەیاند، "سیمیۆنی وتیشی یاریدەدەری ناوبژیوان خۆی باش دەزانێت كە رامۆس چی پێ‌ توە". 
لە رابردوداو بە هەمان شێوە دیگۆ كۆستای یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید وتەی نەشیاوی بەرامبەر داوەر بەكارهێناوەو دوای ئاگاداركردنەوەی دادوەر دیگۆ كۆستا بۆماوەی هەشت یاری راگیرا.
لە لاپەڕەكانی رۆژنامەی ماركا تیشك خراوەتە سەر ئاست بەرزی ئۆبلاك گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، كە توانی بە دەستی تۆپێكی بەهێزی كەریم بنزیمە كە بەسەر ئاراستەی گۆڵی كرد بیگەڕێنێتەوە.
دوای یەكسانبونی یاریەكەش زێدان رایگەیاند، یەك خاڵ زۆر كەمە بۆ ئێمە لەو یاریەداو شایستەی زیاتر بوین.