پلانی ئێران بەسەر فەرماندە سەربازیەكانی عێراقدا دەسەپێنرێت

ڕاپۆرت 29/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی عیراق لەو فەرماندانەی كە بەشداریان كردوە لەشەڕی دژ بە داعش دووردەخرێنەوەو ، پێدەچێت دوورخستنەوەی ئەو كەسانە دەستی ئێرانی لە پشت بێت.
یەكێك لەو كەسانەی دوورخراوەتەوە عەبدولوهاب ساعیدی فەرماندەی هێزەكانی دژە تێرۆری عیراقە كە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی رزگاركردنی فەلوجەو و موسڵ و بێجی بوو دوورخستنەوەی ساعیدی توڕەی لە وڵات لێكەوتوەتەوە و هۆكاری دوورخستنەوەكەشی نیشانەی پرسیاری درووستكردوە.
چاودێران پێیان وایە بریارەكە بەهۆی ناكۆكی نێوان هێزو سەركردە دەست رۆشتوەكان و دەست تێوەردانی دەرەكی بوە لە كاروباری ئاسایش و بەرگری بەتایبەت لە نێوان ئەمریكا و ئێران هەردوو هاوپەیمانە گەورەكەی عیراق.
دەنگە عیراقییەكان ئیدانەی دەستتێوەردانی دەرەكی دەكەن بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان بەتایبەت لەلایەن ئەمریكیەكانەوە لە رێگەی هێزەكانی دژە تێرۆرەوە كە ئەمریكا ئەو هێزەی دامەزراندو چەكی بۆ دابینكردوە مەشق و راهێنانی پێكرد و هەروەها ئێران لە رێگەی هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە كە ئێستا كراونەتە هێزێكی نیزامی.
ئەو سەركردانە كێن بەفیتی ئیران دوورخراونەتەوە؟
عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی دەزگای نەهێشتنی تێرۆر و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بێجی و تكریت و روومادی و فەلوجە و ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی ناحیەی ئامرلی یەكێكە لەو سەركردانە بە فیتی ئێران دوورخراوەتەوە.
رائید شاكرجەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عیراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی روومادی وموسڵ و بێجی و تكرێت لەم ساڵدا دوورخراوەتەوە
سامی عارزی فەرماندەی سێی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان لە دەزگای نەهێشتنی تێرۆر لەمانگی ئەیلول بەهۆی گەیشتنی بەتەمەنی یاسایی خانەنشینی خانەنشین كرا.
مەعن ساعدی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان لە دەزگای نەهێشتنی تێرۆر لە پارێزگای بەسرە دوورخرایەوەو لەمانگی ئابی ساڵی 2017 بۆ شاری كەركوك گواسترایەوە
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بەروونی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە هاوپەیمانەكانی تاران لە عیراق دەستەوەستان نابن و هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق گەر واشنتۆن هێرش بكاتە سەر ئێران.
ئەم پەرەسەندنانە لە كاتێكدایە كە چەند سەرچاوەیەكی عیراقی بڵاویانكردوەتەوە گرووپەكانی سەر بەمیلیشیای حەشدی شەعبی ئەنجومەنێكی هەماهەنگی پێكدەهێنێت دوور لە ساباتی ئەنجومەنی حەشد ، ئەنجومەنەكە 7 كەسایەتی دیاری حەشد لە خۆدەگرێت كە بریتین لە ئەبو مەهدی موهەندیس سەركردەی پَیشووی هێزەكانی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی سەرۆكی میلیشیای عەسائیب ئەهل و لحەق و ئەكرم كەعبی سەرۆكی بزوتنەوەی نوجەبا و ئەبو ولا وەلائی سەرۆكی میلیشیای سەیدو شوهەدا و ئەبو ئەكرەم ماجدی سەرۆكی بزوتنەوەی ئەلئیبدال  وعەلی یاسری سەرۆكی سەرایای خوڕاسانی. 
ئەو پەرەسەندنانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن پێدەچێت ئەو گرووپانە ئەنجومەنێكی تایبەت بەخۆیان پێكبهێنن دوور لە سیستمی حەشدی شەعبی و بریاری رەسمی عیراق بەگشتی لە كاتێكدا عیراق بەروونی لەهەوڵی ئەوەدایە عیراق خۆی بە دووربگرێت لە لێكەوتەكانی بارگرژیەكانی ناوچەكە.
لە راستیدا ئەو میلیشیایانە كە سەر بە ئێرانن چەندین جار بڕیارەكانی حكومەتی عیراق یان رەتكردوەتەوە لەوانەش بریاری كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە شارو شارۆچكەكان و رادەستكردنەوەی چەكە قورسەكان بە سوپای عیراق و ملكەچ بوون بۆ مەرسومی وەزارەت سەبارەت بە پێكهاتەی حەشدی شەعبی 
سكای نیوز