ژن

به‌وێنه‌ .. براكه‌ی كیم كارداشیانی پاكستان سزا درا

پێش 3 هەفتە


چاودێر: دوای سێ ساڵ له‌كوشتنی قه‌ندیل بلوچ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ دادگا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌ركرد.

میدیاكانی پاكستان ئاشكرایانكردوه‌:" دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د وارسیم هه‌ستا به‌ خنكاندنی خوشكه‌كه‌ی كه‌ ناوی قه‌ندیل بلوچ بووه‌و به‌ كیم كارداشیانی پاكستان ناسراوه‌، دادگا بڕیاری سزادانیدا".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" پێشتر محه‌مه‌د وارسیم به‌بێ تاوان ناسرا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاو له‌لایه‌ن خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌ره‌ف و ئابڕوی براوه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌:" به‌ڵام دوای پیاچوونه‌وه‌ی دادوه‌ری سزای زیندانی هه‌تا هه‌تای بۆ ده‌ركراوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌ش كه‌سی تری له‌گه‌ڵدا بووه‌.كه‌ دووانی تریان برای محه‌مه‌دن.