ئەو فیلمەی تورکیای تەنگەتاو کرد، لە سلێمانی نمایش دەکرێت

رۆشنبیری 28/09/2019


(خوشكانی شەڕ- Sisters in Arms) ناوی یەكەمین فیلمی سینەمایی خاتوو كارۆلین فورێست، رۆژنامەنووسی ناوداری فەرەنسییە. ئەم فیلمە كە وا بڕیارە لە فێستیڤاڵی چوارەمی فیلم لە سلێمانی لە 1ی  ئۆكتۆبەر ببێتە فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە.
فیلمەكە گێڕانەوەی چیرۆكی دوو كچی فەرەنسییە كە شان بەشانی فەرماندەیەكی ژنێكی كورد و شەڕڤان و پێشمەرگە و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكان شەڕی داعش دەكەن. هێڵی دووەمی چیرۆكی فیلمەكە باس لە كچێكی ئێزیدی دەكات بە ناوی (زارا) كە پاش رزگاربونی لە دەستی داعش، دەبێتە ئەندامی ئەم یەكەیە بۆ تۆڵەكردنەوەی كوژرانی باوكی و رزگاركردنی برا بچوكەكەی. ئەم یەكە سەربازییە پێكهاتووە لە حەوت ژنی جەنگاوەر كە هەركامیان هەڵگری چیرۆكی نەتەوەیەكە، ئەمان لەناو شاخەكانی كوردستاندا یەكدەگرن و سۆزی خوشكایەتی دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم.
جێی باسە وابڕیارە لە 1ی ئۆكتۆبەی چوارەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە تەلاری هونەر كاتژمێر 6 ی ئێوارە بەڕێوەبچێت و بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە هۆڵەكانی سیتی سینەما، ئەمنەسورەكە فیلم نمایش بكرێت.
ئەم فیلمە کە نمایش کرا، حکومەتی تورکیا و خودی ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیاشی دەهری کرد و زۆر هەوڵیاندا نمایشکردنی سنوردار بکەن.