ده‌رباره‌ى ئه‌و ژنه‌ى جێيان هێشت و خۆشمده‌ويست ى نووسى ..ئانا گاڤاڵدا
ده‌رباره‌ى ئه‌و ژنه‌ى جێيان هێشت و
خۆشمده‌ويست ى نووسى ..ئانا
گاڤاڵدا
وه‌رگێرانى: گوڵان مه‌حمود
ئانا گاڤاڵدا
چیرۆكنووس و رۆماننووسێكی فه‌ره‌نسییه، به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر باسی ئازار و خه‌مه‌كانی
ژن ده‌كه‌ن، به وردی گوێی له نیگه‌رانیی و ئازاره‌كانی ژن گرتووه، بۆیه كاتێ
ئه‌و نیگه‌رانیی و ئازارانه ده‌نووسێته‌وه ژنان به شه‌وق و زه‌وقه‌وه كتێبه‌كانی
ده‌خوێننه‌وه و هه‌تا دێت لای ژنان خۆشه‌ویستتر ده‌بێت و به‌رهه‌مه‌كانی زیاتر ده‌فرۆشرێن،
گه‌رچى ئه‌ده‌بياتى ئه‌و به‌ته‌نيا له‌ناو ژناندا نييه‌و ئه‌ده‌بياتێكه زياتر باس
له ئازارى مرۆڤ ده‌كات به‌ده‌ست مرۆڤ و خيانه‌ت و ژيانه‌وه...
ئانا گاڤاڵدا له ۹‌ی
دیسەمبەری ساڵی ۱۹۷۰ لە فەڕەنسا لەدایکبووە. ئه‌و سه‌ر به خانه‌واده‌يه‌كى بورژوازى بووه‌و
ژيانى ژيانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ى پرِخويێندنه‌وه‌و خوێندن بووه، دايك و باوكى كاريان
نه‌خش كردن بوو له‌سه‌ر ئاوريشم. پاشان لێك خۆشى بووه مامۆستای زمانی فەڕەنسی لە قوتابخانەیەکی
دواناوەندیدا.
يه‌كه‌م كتێبى ئه‌و كۆمه‌ڵه چيرۆكێك
بوو كه له رِوانگه‌ى ره‌خنه گرانه‌وه كتێبێكى ئێجگار سه‌ركه‌وتوو پڕ تايبه‌تمه‌ندى بوو بۆ نووسه‌رێكى تازه كار.
ئه‌م كتێبه‌ى له ساڵى 1999 دا بڵاوکردۆتەوە و له‌ڕوى فرۆشىشه‌وه سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و به‌ته‌نيا
له لە فەڕەنسادا زیاتر لە حەفتا و پینج
هەزار چاپی لێ فرۆشرا و پاش ساڵێك، واته ساڵی 2000 خەڵاتی ET1-lire ی بردەوە. دواتر‌و پاش چه‌ند ساڵێك بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدرا، لەوانەش ئینگلیزی و
لە هه‌مان كاتدا له زیاتر لە ۲۷ وڵات‌دا
فرۆشرا.
کتێبی 'دەمویست کەسێک لەشوێنێک چاوەڕوانم بێت'
پیاهەڵدانی زۆری بەسەردا گوترا و هەڵبژاردنی کتێبخانە و قوتابخانەکان بوو لە سەرانسەری
جیهاندا و بە چەندین زمان خوێنه‌ران ده‌يان خوێنده‌وه.
ئانا گاڤاڵدا پاش ئه‌زموونى كورته
چيرۆكه‌كانى یەکەمین ڕۆمانی 'خۆشم دەویست' کە لە شکستی هاوسەرگیرییەکەی خۆیەوە
وەریگرتبوو لە ساڵی ۲۰۰۲ لە فەڕەنسا بڵاوکردەوە و دواتر کرا بە ئینگلیزی و ئەوەش بەهەمان
شێوە سەرکەوتنێکی ئەدەبی گەورە و فرۆشێکی باشی هەبوو. ئه‌و له‌و ڕۆمانه‌دا باسى
ئازار و بێتاقه‌تى كه‌سێك نا كه جێهێڵراوه به‌ڵكو باسى ئازارى ئه‌و كه‌سه ده‌كات
كه جێهێڵه‌ر و ڕۆشتووه.
بەدوای ئەوەدا ڕۆمانێکی کورتی ۹٦
لاپەڕەیی نووسی بەناوی ۳٥ کیلۆیە(۹٥ جونەی لە هیوا) و گوتی کە ئەوەی بۆ ئەو قوتابیانیانە نووسیوە کە لە
قوتابخانە سەما دەکەن بەڵام مرۆڤی چاکن.
پاشتر و لەساڵی ۲۰۰٤، ڕۆمانی سێیەمی ''پێکەوەبوون، هەمووشتێکە''ى نووسى ، كه تێيدا تەرکیزی
خستبووە سەر ژیانی چوار کەس کە لە خانوویەکدا دەژیان: هونەرمەندێکی گەنج کە لە
شەودا وەک کارگوزار کاردەکات، گەنجێکی بۆرژوازی، چێشتلێنەرێک، وە داپیرەیەکی پیر.
کتێبەکە لە ٦۰۰ لاپەڕە پێکهاتووە و یەکێکە لە پڕفرۆش‌ترین کتێبەکان لە فەڕەنسا و
وەرگێڕدراوە بۆ ئینگلیزی و له هه‌مان كاتدا به درێژترين رۆمانى گاڤاڵدا ده‌ناسرێت
.
لە ساڵی ۲۰۰۷دا، هەر سێ کتێبەکەی لە فەڕەنسا زیاتر
لە سێ ملیۆن چاپیان لێ فرۆشرابوو.
کتێبی 'ڕاوکردن و کۆبوونەوە' كه يه‌كێكه له
كاره‌كانى گاڤاڵدا ساڵی ۲۰۰۷ کراوە بە فیلم.
هه‌روه‌ها ڕۆمانى (خۆشمده‌ويست) له
ساڵى 2009 كراوه به فيلم.
گاڤاڵدا خاوه‌نى دوو منداڵه‌و نووسينه‌كانى
له فه‌ڕه‌نساو وڵاتانى تر، به‌رده‌وام له چاپكردنه‌وه‌و ستايش كردندان و زمانى
كورديش يه‌كێكه له‌و زمانانه‌ى كه به‌رهه‌مه‌كانى گاڤاڵداى بۆ وه‌رگێردراوه:
كۆمه‌ڵه چيرۆكى • دەمویست
کەسێک لە
شوێنێک چاوەڕوانم بێت به‌وەرگێڕانی زریان مەحموود و خۆشم ويست به وه‌رگێڕانى ژوان جه‌لال.