پلانی دورخستنەوەی ترەمپ ئاشکرادەکرێت

ڕاپۆرت 25/09/2019

ئا/ رەمەزان شێخانی
نانسی بیلۆسی سەرۆكی كۆنگریسی ئەمریكا هەڵمەتێكی دەستپێكردوە كە بەمێژوویی ناودەبرێت گەر هەڵمەتەكە سەركەوتنی بەدەستهێنا وتوانی دۆناڵد ترامپ لە پۆستی سەرۆك دووربخاتەوە، بەگوێرەی راپۆرتەكان ترامپ هانی وڵاتێكی داوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ركابەرێكی سیاسی ئەنجامبدات تا زیانی پێبگات.
بیلۆسی سەرۆكی دیموكراتەكانی ئەمریكا سوود لەدان پێدانانێكی سەرۆكی ئەمریكا دەبینێت كە داوای لە زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كردوە لیكۆڵینەوە بكەن لەگەڵ كوڕەكەی جۆبایدن كە كاندیدی سەرۆكایەتی ئەمریكا، ئەوەش كێشەیەكی ناوەتەوەو نەیارانی ترامپ بەهەلی دەزانن بەكاریبهێنن بەمەبەستی دوورخستنەوەی سەرۆكی ئەمریكا كەواتە پرۆسەی دوورخستنەوەكەچۆن بەرێوەدەچن. 


بۆچی لێپرسینەوە؟
دامەزرێنەرانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كاتێك پۆستی سەرۆكیان دیاری كردوە لە دەستور مەترسی ئەوەیان لەلا درووستبوە كە پۆست و دەسەڵاتەكەی خراپ بەكار بهێنێت،لەبەر ئەوە لەدەستوری ئەمریكا هەنگاوەكانی دوورخستنەوەی سەرۆكیان لە پۆستەكەی دیاری كردوە.
بەگوێرەی دەستوری ئەمریكا دەتوانرێت سەرۆك لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە گەر " خیانەت بكات،پەرتیل وەرگرێت، تاوانێكی گەورە یان كەتنێك بكات.
ناوەرۆكی ئەو دەستەواژەیە ناروونە چونكە لە رووی مێژوویەوە پێدەچێت ئەوە گەندەڵی و جۆرێك لەقۆرخكردنی متمانەی گەلیش بگرێتەوە ونابێت لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆك پێچەوانەی یاسایەكی دیاری كراوی تاوان بگرێتەوە.

پرۆسەی لێپرسینەوەكە چۆن بەرێوەدەچێت؟
مشت ومڕێك لە ئارادایە سەبارەت بە چۆنیەتی دەستكردن بەلێكۆڵینەوەكردن لە لێپرسینەوەكە.
دۆج كولینز یەكێكە لەبەرچاوترین ئەندامانی كۆماری لە لیژنەی لێپرسینەوەی دادوەری رایگەیاندوە:لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی رەسمی ئەنجام نادرێت گەر سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر رێگە پێدانەكە نەدەن،بەڵام چەند نوێنەرێكی سەر بە دیموكراتەكان دەڵێن ئەو دەنگدانە ناپێویستە.
لەمێژووی ئەمریكادا هەمیشە لیژنەی كاروباری دادوەری ئەو لێكۆڵینەوانەیان ئەنجامداوە بەڵام سەركردەی دیموكراتەكان دەتوانن لیژنەیەكی تایبەت هەڵبژێرن.
ئەگەر زۆرینەیەكی كەمی ئەندامانی كۆنگرێس كە ژمارەیان 435 ئەندامە دەنگ لەسەر ئاراستەكردنی تۆمەت بۆ سەرۆك بدەن پرۆسەكە ئاراستەی ئەنجومەنی پیران دەكرێت كە دادگایی كردن دەست پێدەكات تا بزانن سەرۆك تاوانبارە یان نا
لەو پرۆسەی دادگایكردنەدا كۆنگریس مان ورۆڵی داواكارو ئەندامانی ئەنجومەنی پیران رۆڵی سوێندخۆران دەبینن ولەلایەن دادوەرێكی باڵای دادگای باڵای ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرێت و ئیدانە كردنی سەرۆك و دوورخستنەوەی پێویستی بە رەزامەندی 2/3 ی ئەنجومەنی پیرانە كە لە 100 ئەندام پێكهاتوە.


كورسیەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا چۆن دابەش بوە؟
كۆنگریسی ئەمریكا بریتیە 235 ئەندامی سەر بەحزبی دیموكراتەكان و 199 لە كۆماریەكان و یەك ئەندامی سەربەخۆ پێكهاتوە لەو رێگەشەوە دیموكراتەكان دەتوانن بەبێ پشتیوانی كۆماریەكان تۆمەت ئاراستەی سەرۆك بكەن.
ساڵی 1998 زۆرینەی كۆنگریس لە كۆماریەكان بوو ئەنجومەن دەنگیاندا لەسەر لێپرسینەوەكردن لەگەڵ بێل كلینتۆن 
لەئەنجومەنی پێران كۆماریەكان خاوەنی 53 كورسین و دیموكراتەكان خاوەنی 45 كورسی لەگەڵ دوو كورسی سەربەخۆ كە بەزۆری لەگەڵ دیموكراتەكان هاوڕان.
بەڵام سەركۆنەكردنی سەرۆك پێویستی بە رەزامەندی 67 كۆنگرێس مان هەیە،لەبەر ئەوە مەسەلەی دوورخستنەوەی ترامپ لەكاتی لێپرسینەوەدا پێویستی بەرەزامەندی 20 ئەندامی كۆماریەكان و سەرجەم دیموكراتەكان و هەردوو ئەندامە سەربەخۆكە هەیە
لە ئەنجومەنی پیران زۆرینەی كۆماریەكان دەتوانن دەم ودەست دەنگ بدەن لەدژی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ترامپ كراوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڵگەكان.
تا ئێستا لە مێژووی ئەمریكادا هیچ سەرۆكێك بە لێپرسینەوە لە پۆستەكەی دورنەخراوەتەوە،بەڵام تەنها ریتچارد نیكسۆن لە ساڵی 1974 دەستی لەكاركێشاوەتەوە بەر لەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجامبدرێت 
هاوكات ئەندامانی كۆنگریس تۆمەتیان ئاراستەی دوو سەرۆكی ئەمریكا كردوە كەبریتین لە ئەندرۆجۆنسۆن لەساڵی 1868 و بیڵ كلینتۆن بەڵام پیرانی هیچ بریاریەكیان دەرنەكرد بۆ ئیدانە كردنیان. 
گەر روویداو ئەنجومەنی پیران ئەوهەنگاوە پێش بینی نەكراوەیان تێپەراند و ترامپ دوورخرایەوە ئەوا مایك بینس جێگری سەرۆك دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا تاكۆتایی هاتنی خوولی سەرۆكایەتی كە لە 2021 كۆتایی پێدێت
سكای نیوز.