ئولی هونیس: بایرن مونشن بایكۆتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەكات

وەرزش 25/09/2019

ئولی هۆنیس سەرۆكی یانەی بایرن مونشنی ئەڵمانی نامەیەك ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەی دەكات و هەڕەشەی دابڕانی یاریزانەكانی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی بیڵدی ئەڵمانی، هونیس پێداگری لەوە دەكات بایكۆتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەكەن گەر تیر شتیگن-ی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكرێتە جێگرەوەی مانویل نوێر گۆڵپارێزو كاپتنی یانەی بایرن مونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا. 
هونیس وتیشی، پێویستە یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیاو یواكیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تیر شتیگن ئاگادار بكەنەوە لەسەر ئەوەی پێویست ناكات  بە ئاشكرا لێدوانی توند لەسەر هەڵبژاردەكەی بۆ راگەیاندنەكان بدات و ناڕەزایەتی دەرببڕێت.
هونیس رشیایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین سیناریۆی گۆڕینی ئۆلیڤەركان بە یانز لیمانی گۆڵپارێزی پێشوی یانەی ئارسناڵ لە جامی جیهانی  2006 دوبارە ببێتەوە. وتیشی، بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیم لەو بارەیەوە وتوێژ لەگەڵ یواكیم لۆف دا بكەم ئەو وتەكانی منی بیستوەو دەزانێت چی دەڵێم. 
لەلایەن خۆیەوە یواكیم لوف سەبارەت بە لێدوانەكانی هونیس رایگەیاند، رێگە بەخۆم نادەم ئەو وتانەی كە دەیڵێن هیچ كاریگەی هەبێت لەسەر دەرونم و من بەشێوەیەكی لەسەرخۆتر پێشوازی لەو وتانە دەكەم.
ماوەیەكی زۆرە نێوانی ئەو دو گۆڵپارێزە ئاڵۆزەو چەند جارێك تیر شتیگن-ی گۆڵپارێزی بەرشەلۆنە لێدوانی توندی ئاراستەی نوێرو هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كردوە سەبارەت بە دانیشتنی زۆر لەسەر كورسی یەدەك و چاوەڕوانی بۆ ماوەیەكی زۆر، هەروەها ئەو گۆڵپارێزە بەهێزەی یانەی بەرشەلۆنە هەست بەوە دەكات زوڵمی لێدەكرێت و پەراوێزخراوە لەلایەن تیمی هونەری هەڵبژاردەكەی و هیچ پشتی پێ‌ نابەسترێت.