یوفا شارەكانی میوانداریكردنی یاری كۆتایی چامپیۆنسی دیاری كرد

وەرزش 25/09/2019

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەر سـێ‌ شاری سان بترسبێرگ، میونخ و لەندەنی بۆ میوانداریكردنی یاری كۆتایی خولی یانەكانی ئەوروپا دیاری كرد بۆ ساڵی 2021 تا 2023.
یەكێتیەكە بڕیاریدا یاری كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە لە هەر سـێ‌ یاریگای زینیتی سان بترسبێرگ لە روسیا بۆ ساڵی 2021 و ئالیاز ئارێنای میونخ لە ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2022 و یاریگای نیشتمانی هەڵبژاردەی ئینگلیزی لە لەندەنی پایتەخت بۆ ساڵی 2023 ساز دەكرێ‌.
هەروەها سەبارەت بە یاری كۆتایی خولی ئەوروپی بۆ ساڵی 2021  بڕیاردرا ئەو یاریە لە یاریگای رامون شانشیز بیزجوانی ئیشبیلیەی ئیسپانیا ئەنجام بدرێت و، یاریی سۆپەری ئەوروپیش بۆ هەمان ساڵ لە یاریگای نیشتمانی بلفاستی پایتەختی وڵاتی ئێرلەندای باكور ئەنجام بدرێت.