نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 25/09/2019


چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئەیلولی 2019، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزی.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت لەجۆری برێنت بە 61 دۆلار و 60 سەنتە، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ سێشەممە، بە 63 دۆلار و 35 سەنت بوو.
هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكیش لەبازاڕەكانی جیهان بە 56 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 58 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.