كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد

کوردستان 23/09/2019


چاودێر:
كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.
شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە بۆ گفتووگۆكردن لەسەر پەیوەندییەكانیان.
ئەم كۆبوونەوە و سەردانە دوای گرژییەكانی نێوان هەردوو حیزبە لە چەند رۆژی ڕابردوو بەهۆی رێگری لە چوونی مەحمود سەنگاوی سەركردەی یەكێتی بۆ هەولێر و هەروەها تەقەكردن لە چەند بارەگایەكی پارتی و یەكێتی لە هەولێر و سلێمانی.