توركیا كوژرانی دوو سەربازی لە هەرێم ڕاگەیاند
چاودێر:
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە هەرێمی كوردستان، دوو سەربازی توركیا كوژران.
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە میانی تێپەڕینی كاروانێكی سەربازی لە هەرێمی كوردستان بۆمبێك كە گەریلاكانی پەكەكە چاندوویانە، تەقیووەتەوە.
لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، دوو سەرباز كوژراون.