ئه‌ندام په‌رله‌مانێك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ئاشكرا ده‌كات
چاو‌دێر: كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌ده‌رهێنانی 117 ملیار دینار له‌سندوقی كۆمه‌كی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
كازم فاروق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه:" "حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له كابینه‌ی پێش‌و به‌داخه‌وه به ناوی قه‌یرانی دارایی پاره‌ی سندوقی كۆمه‌كی شێرپه‌نجه‌ی راكێشاوه به‌كاریهێناوه بۆ بواری دیکە، كۆی ئه‌و بڕه‌ی تا به‌رواری 31/12/2018 له لایه‌ن حكومه‌ت له سندوقی شێرپه‌نجه ده‌رهێندراوه 111 ملیار 657 ملیۆن و 336 هه‌زار دینار بوە، له‌گه‌ڵ 5 ملیۆن و 133 هه‌زار 589 دۆلار، كۆی گشتی نزیكه‌ی 117 ملیار دینارە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" "ئه‌و پاره‌یه كه مافی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت كراوه و ئه‌و پاره‌یه له ئێستادا ته‌نها ژماره‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌ش له شاری هه‌ولێر و سلێمانی له بانكه‌كانی فیدراڵ و باخان و كوردستان و زاگرۆس بوە".
رونیشكردوه‌ته‌وه:"له ئێستاشدا زیاتر له 200 جۆر ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی شێرپه‌نجه نه‌ماون".