ئەو پێنج وڵاتەی هەرگیز بە هێزی سەربازیی داگیرناکرێن

ڕاپۆرت 23/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
لە رووی مێژویەوە زۆر ئیمپراتۆریەت هەبوو رووخان و لەناوبران یاخوود ئیمپراتۆریەتی دیكەیان لە جێگەی درووستكرا بەڵام كاتێك باس لە بەرگری كردن لە خاكی وڵات دێت هەندێك وڵات ملكەچی سوپای وڵاتانی دیكە نابێ بەدڵنیایەوە ئەمریكا یەكێكە لەو وڵاتانە چونكە ئەمریكا نزیكەی نیوەی رووبەری كیشوەری ئەمریكا پێكدەهێنێت سوپای داگیركار بەتەنها رووبەروی سوپای ئەمریكا نابێتەوە بەڵكوو  دەبێت رووبەروی زیاتر لە 330 ملیۆن هاونیشتیمانی ئەمریكا بێتەوە كە خاوەنی چەكی جۆراجۆرن .
بۆیە وڵاتی داگیرکەر دەبێت خاكی ئەمریكا و شارە گەورەكان داگیربكات كە چەندین ملیۆن كەسی تێدا نیشتەجێیە و زۆربەیان چەكدارن یاخوود ئامادەن بۆ شەڕكردن سەرباری گرووپە توندرەو باندە چەكدارەكان ، سەرباری ئەوەش هەڵكەوتەی جوگرافی ئەمریكا لە7 ناوچەی جیاواز پێكدێت لەچیا و بیابان و زەلكاو رووباری زەبەلاحی مسیسیبی كە داگیركردنیان ئەستەمە.


دووەم رووسیا ئەم وڵاتە خاوەنی سوپا و جبەخانەیەكی سەربازی زەبەلاحە لە پاش ئەمریكا پێدەچێت داگیركردنی ئەم وڵاتەش ئەستەم بێت.
ناپلیۆن ساڵی 1812 ویستی داگیری بكات بەڵام سەرباری ئەو زیانە زۆرەی بەر رووسەكان كەوت، سوپاكەی ناپلیۆن نەیتوانی ئەو وڵاتە داگیربكات چەندین فاكتەر هەبوون بوونە هۆی شكستی سوپای ناپلیۆن، وەكو ژنراڵ زستان كە سوپای ناپلیۆنی رەق كردەوە لەپاڵ ئەوەشدا رووسەكان ژێرخانی وڵاتەكەی خۆیان وێران كرد وەكو كیڵگەو شارەكان تا لەلایەن دوژمنەوە داگیرنەكرێت هەمان سیناریۆ لە جەنگی جیهانی دووەم دووبارە بوە كاتێك نازیەكان ویستیان ئەو وڵاتە داگیربكەن كە جەنگی ستالینیگراد بەخوێناوی ترین شەڕ دادەنرێت لە مێژوودا.


سێهەم وڵات كە بەلای خوێنەرەوە سەیرە داگیركردنی ئەستەم بێت وڵاتی ئەفغانستانە كە بەگۆرستانی ئیمپراتۆریتیەكان ناسراوە.
ئەوەی داگیركردنی ئەو وڵاتەی لەلایەن زلهێزەكانی وەكو ئەمریكاو رووسیا و بەریتانیا ئەستەم كردوە بەرلەهەرشتێكی دیكە هەڵكەوتەی جوگرافی ئەو وڵاتەیە كە بریتیە لە دەفرێكی بیابانی گەورە وبەرزترین لوتكەكانی چیا لەجیهاندا دەورەی داوە هەر سوپایەك نەتوانرێت تێكبشكێنرێت پێدەچێت لەنێو چیا بەرزەكاندا لەناوبچێت.
لەم سەردەمە نوێیەدا لوتكەی چیاكان گرنگی تانك و زرێپۆشەكان ناهێڵێت و بایەخی نابێت لەجەنگدا،لەهەموو ئەمانەش گرنگتر كە هیچ سوپایەك ناتوانێت ئەفغانستان داگیربكات ئەوەیە دانیشتوانی ئەفغانستان پێكهاتەیەكی جۆراوجۆرە وەكو پشتو،توركمان،بلوچ،بالا، تاجیك و ئۆزبەكی ن بۆیە هیچ داگیركەرێك ناتوانێت هەموو ئەو پێكهاتانە ملكەچ بكات.
 لەپاڵ ئەوەشدا پیاوی ئەفغانی ملكەچی هۆزو عەشیرەت و بنەماڵە و سەرۆك هۆز و ئاین و نەژادە ئیتر لەبەر ئەوە ئەستەمە بتوانرێت 34 ملیۆن كەس سەركوت بكرێت.


چین یەكێكی دیكەیە لەو وڵاتانە كە داگیركردنی ئەستەمە چونكە وڵاتێك خاوەنی زیاتر لەیەك ملیار هاوڵاتی بێت كام سوپا دەتوانێت شەڕی ئەو وڵاتە بكات؟
بەدڵنیایەوە هیچ كەسێك ناتوانێت هێزی سەربازی چین فەرامۆش بكات، ناتوانرێت رووبەر و هەڵكەوتەی جۆراجۆری جوگرافی وەكو بیابانەكانی جوبا و دارستانەكانی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا و ناوچە چیایە بەفراویەكان لەبەرچاونەگرێت كە ئەستەمە هێزی ئاسمانی رۆڵی خۆی بگێڕێت لەو ناوچانەدا.


هیندستان بەریزبەندی پێنجەم دێت و داگیركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای داگیركەرەوە ئەستەمە لەبەر ئەوەی هیندستان بە چیای بەرز دەورە دراوە بەرچاوترینیان چیای هیملایایە لەباكور و بیابانە وشكەكان لە باكوری خۆرئاوا، كەشی شێدار و ئیستوایی لە باشوری خۆرئاوا سەرباری ئەوانەش ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە یەك ملیار كەسی تێپەڕاندوە و توانیویانە سود لە سروشتی وڵاتەكەیان ببینن كە وەكو نیمچە كیشوەر وایە كە بەشێك لەستراتیژی دەریای سەرەكی هیند بریتیە لە بڵاوكردنەوەی ژێردەریایی لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی خۆی بەمەبەستی تێكشكاندنی كەشتیی داگیركەران و فرۆكە جەنگیەكان. 


سەرچاوە: سكای نیوز