گەنجێک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا
به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سنوری قه‌زای كه‌لار و له‌ناحیه‌ی باوه‌نور گه‌نجێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانیله‌ده‌ستدا.
مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دروی وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه:" بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەناحییەی باوەنوورەوەگەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" بەوتەی کەسوکاری ئەوتەرمە بەناوی (فریاد جەماڵ علی ) لەدایکبووی 1996 و دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چوە بۆسەرکار کەدوکانی خواردەمەنی هەیە لەناحییەی ناوبراو لەنێو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە
باسی له‌وه‌شكردوه:" هەربەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووەو تائێستا هۆکاری خۆخنکاندنی نادیارە . لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی هێنرایە بەشی پزیشکی دادوەری کەلارو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرهۆکاری حاڵەتەکە.
.