کوەیت دانوستانی نوێ لەگەڵ عێراق دەکات

عێراق 23/09/2019


خالد ئەلجارەڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی كویت ئاشكرای كرد وڵاتەكەی خوازیارە دانوستانی نوێ لەگەڵ عیراق دەستپێبكات بەمەبەستی دیاری كردنی تەواوی سنوری دەریایی نێوان هەردوو وڵات رەتیشیكردەوە پشت بە رێككەوتننامەی خور عەبدوڵڵا ببەسترێت بۆ ئەو مەبەستە.
سەبارەت بە ناكۆكیەكانی رێككەوتننامەی خۆر عەبدوڵڵا لەگەڵ عیراق جارئەڵڵا بە رۆژنامەنوسانی ووت كوێت دەیەوێت لە دوای خاڵی 162ی رێككەوتننامەكەوە سنوری دەریایی نێوان هەردوو لا دیاری بكات وتیشی رێككەوتننامەی خور عەبدوڵڵای دەریایی كەم وكوڕی تێدایە 
وتیشی رێككەوتننەكەی خورعەبدوڵڵا بەپێی بڕیاری ژمارە 833 ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دیاری كراوە 
سەبارەت بە خاڵەكانی پاش خاڵی 162ی رێككەوتننەكە پرۆسەكە پێویستی بەدانوستانی نێوان هەردوولا هەیە بەئامانجی دیاری كردنی سنورە دەریایەكان بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان.