سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبی دورخرایه‌وه
عێراق 22/09/2019
چاو‌دێر: دوای راگه‌یاندنی هه‌یكه‌لی نوێی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شد له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یكه‌لی نوێی سه‌رۆكایه‌تی وبه‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هێزانه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌وه‌ش زانراوه، له‌ناو ئه‌و هه‌یكه‌له‌دا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌پۆسته‌كه‌یدا دوورخراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی دیاری ئه‌و هێزه بووه‌و یه‌كێكه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌شد.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس یه‌كێكه له‌پیاوه متمانه پێكراوه‌كانی قاسم سوله‌یمانی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵوێستی تایبه‌تی ئێران له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت.