ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 22/09/2019

 

بەپیی زانیاریەکان ئەو کەسانەی چەند رۆژێک لەمەوبەر تەقەیان لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە شاری سلێمانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران.
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباری ئەو روداوەی دەستگیرکردوەو لەوبارەیەشەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

 

دەقی راگەیەندراوەکە:

دوای ئەوەی لەشەوی 19 لەسەر20ی 9ی 2019، سەعات 11:45 دەقیقە لەڕووداوێكیدا چەند گوللەیەك ئاڕاستەی بینای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەقامی سالم كرا هێزەكانمان بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و رێنمایی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی راسپێردران بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.
دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە 48 سەعاتدا كەسی تەقەكەر لەگەڵ هاوكارەكەی دەستگیربكرێن و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە.
جگە لەدەستگیركردنی تەقەكەرەكەو هاوكارەكە، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە.
دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كەسەكان سەربەخۆ ئەو كارەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.