لە توركیا رێژەی بێكاری بۆ 13.5% بەرزبووەتەوە

ئابوری 22/09/2019


بەپێی ئامارە فەرمییەكانی توركیا، بێكاری لەو وڵاتە 8 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و رێژەكەی بۆ 13.5% بەرزبووەتەوە، هەروەها زیاتر لە 11 ملیۆن كەس لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بەپێی راپۆرتێكی جەهەپە دەریخستووە كە رێژەی هەژاری لە توركیا بەقەد دانیشتووانی لوبنان دەبێت. هەژاری لە توركیا و باكووری كوردستان بەرێژەیەكی زۆر بەرزبووەتەوە، قەیرانی ئابووری و سیاسی و بێكاریی هۆكاری سەرەكی زیادبوونی رێژەی هەژارین.
ئامارە فەرمییەكانی دەستەی گشتیی ئامارەكانی توركیا دەڵێن، هەر خێزانێكی چوار كەسیی داهاتی مانگانەی دوو هەزار و 123 لیرە بێت، ئەوا لە ژێر هێڵی برسیەتیدایە و هەر خێزانێكی چوار كەسیی داهاتی مانگانەی كەمتربێت لە شەش هەزار و 918 لیرە ئەوا لە ژێر هێڵی هەژاریدایە.