چۆن ئارەق كردنەوەی دەست و پێ چارەسەر دەكەیت؟

تەندروستی 22/09/2019


چاودێر: تابان رەزا
ئارەق كردنەوەی دەست و پێ یەكێكە لەو حاڵەتانەی دووچاری مرۆڤەكان دەبێتەوە، بەوەی رۆژانە بڕێكی زۆر ئارەق لە لەپێ دەستەكانیان دروست دەبێت و دەیانخاتە باردۆخێكی  شەرمەزاریەوە بەتایبەتی لەكاتی تەوقەكردن لەگەڵ كەسی بەرامبەردا،  نەخۆشی دەروونی  دابەزینی فشاری خۆێن و چەند هۆكارێكی تر دەبنە هۆی دروستبونی ئەم حاڵەتە.
گرنگترین هۆكارەكانی ئارەقكردنەوەی دەست و پێ
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی،پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی،دەڵێت" زۆر ئارەق كردنەوەی دەست و پێ یەكێكە لەو دیاردە ناخۆشانەی كە كەسانێكی زۆر دووچاری دەبنەوە و بێزاریان دەكات، بە تایبەتی ئارەق كردنەوەی دەست لەبەر پێویستی مرۆڤەكان بۆ دەست گوشین و تەوقەكردن لەگەڵ كەسانی تردا ڕۆژانە، هەروەها ڕەنگە نیشانەی هەندێ نەخۆشی بێت"
 هۆكارەكانی دروستیبونی ئەم حاڵەت، بریتین لە:
1. غودەی سام : ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرقی لە ڕێژەیی ئاسایی بەرزترە ۰
2. نەخۆشی شەكرە ۰
3. دڵەڕاوكێ و تووڕەیی و نەخۆشی دەروونی ۰
4. نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە وەك : هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و هەوكردنی جیوب.
5. وەستانی سوڕی مانگانە ، كاتی سكپڕی ۰
6. نەخۆشی پاڕكنسۆن و دار الملوك ۰
7. نەخۆشیەكانی بڕبڕەی پشت لەوانە ئینزلاق ۰
8. شێرپەنجەی غودەی نوخامی و غودەی ئەدرینالەكان و شیرپەنجەی شانە لیمفاویەكان ( لیمفۆما ) ۰
9. دابەزینی فشاری خوێن ۰
10. هیلاكی و شەكەتی بەردەوام ۰
11. وازهێنان لە ئالوودە بوون بە كحوول و ماددە هۆشبەرەكان : لەم حاڵەتەدا نیشانەیەكی زۆر باشە ۰
12. كاریگەری لاوەكی هەندێ دەرمان و مقەویەكان وەك ئەندێڕاڵ و دەرمانی چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات ۰
13. كەمی ماددەی مەگنسێوم
14. هۆكاری بۆماوەیی
شێوازی چارەسەركردنی 
ئەو پسپۆڕە، ئاماژەبەوەكات، دەستنیشان كردنی هۆكارەكانی و چارەسەركردنی بە پێی توانا و بەكارهێنانی مەرهەم و سپرای دژی ئارەق كردنەوە،بەكارهێنانی هەندێ دەرمانی دژ ئارەق كردنەوە بە شێوەی حەپ وەك گروپی ئەنتی كۆلێنرجیكەكان، بەكارهێنانی بۆتۆكس و لێزەری تایبەت و چارەكردن بە سۆنەر  هەروەها نەشتەرگەری بڕینی دەمارەكان لە ڕێگەی نازۆرەوە ۰
وتیشی، چارەسەر لە ڕێگەی تەزووی كارەبا لە ڕێگەی پاتریەكی تایبەتەوە  سەردانی پزیشكی دەروونی  و بەكارهێنانی هەندێ گیراوەی سروشتی و گژوگیا : وەك ئاوی لیمۆ ، ئاوی تەماتە ، چای ڕەش ، خەنە ، سركەی سێو ، گەڵای گوێز  .
هەندێك ڕێنمایی گرنگ 
• دوور كەوتنەوەی خواردنی توند بە تایبەت خواردنی كاری تیا بێت ۰
• خواردنی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە مەگنسێوم وەك : مۆز ، گوێز ، بادەم ، ئۆڤۆگادۆ ۰
• خواردنەوەی سێ كوپ چای ڕەش ڕۆژانە ۰
• دوور كەوتنەوە لە شوێنی زۆر گەرم بە پێی توانا ۰
• بەكار نەهێنانی دەست كێش و پێڵاوی وەرزشی و تەسك و پووت ۰
• بەكارهێنانی بۆدرە بۆ دەست و پێ لەگەڵ زوو شتنی دەست و پێ ڕۆژانە ۰
• گۆڕینی گۆرەوی ڕۆژی دوو جار۰
• بەكار نەهێنانی ئەو كرێم و مەرهەمانەی كە مادەی پترۆلیان تێدایە ۰
• ئەنجامدانی وەرزش ڕۆژانە و دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ بە پێی توانا ۰