لەبەر ئەم سوودانە تا ئەتوانن فاسۆڵیا بخۆن
كورد برنجو فاسۆلیای هەبێ ئیتر هیچیتری ناوێ لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە كە خواردنی فاسۆڵیا سودی بۆ تەندروستی زۆرە
فاسۆلیا یەكێكە لەو مادە بە سودانەی كە دەبێتە هۆی پارێزگاری كردن لە لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشییەكان و هەروەها ئەبێتە چارەسەر بۆ زۆرێك لە نەخۆشییەكان و سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ
فاسۆلیا ئەبێتە هۆی چارەسەركردنی هەوكردن و نەخۆشیەكانی سنگ و خاوێنكردنەوەی گورجیلەكان و كۆئەندامی میز و هەروەها ئەبێتە هۆی كەم كردنەوەی رێژەی شەكر لە خوێن و چارەسەر بۆ نەخۆشی شەكرە، هەروەها فاسۆلیا ئەبێتە هۆی چارەسەر بۆ نەخۆشیەكانی ئێسك و جومگەكان و نەخۆشی رۆماتیزم و حەساسیەتی پێست ناهێلێت و ئازارەكانی بڕبڕەی پشت كەم دەكاتەوە .