تائێستا ئەم سوودانەی ساوەرت زانیوە؟
ساوەر لەدانەوێڵە تەواوەكانە كەخۆراكێكی سەرەكییە لەسفرە و خوانی زۆرێك ماڵاندا و پێكھاتەیەكی خۆراكی بەناوبانگە، دەوڵەمەندە بەكاربۆھیدرات و ریشاڵ و پرۆتین.
ساوەر خۆراكێكی گونجاوە بۆ رووەكخۆرەكان و ئەوانەی دەیانەوێ سستمێكی خۆراكی تەندروست بگرنە بەر.
١. پاراستنی تەندروستی دڵ: توێژینەوەیەك دەریخست ئەو كەسانەی رێژەیەكی زۆر دانەوێڵە دەخۆن بەبەراورد بەوەی دەیخۆن لەكاربۆھیدرات بەشێوەیەكی گشتی، ئەوا ئەگەری توشبونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ بەرێژەی ٤٧% كەم دەكاتەوە.
٢. كەمكردنەوەی مەترسی توشبون بەسەكتەی مێشك: بەوپێیەی ڤیتامین كەی و ریشاڵ و دژە ئۆكسانی تێدایە مەترسی توشبون بەسەكتەی مێشك كەم دەكاتەوە و بەسودە بۆ توشبوانی فشاری بەرزی خوێن.
٣. پاراستن لەتوشبون بەشەكرە لەجۆری ٢: توێژینەوەكان پەیوەندی نێوان خواردنی دانەوێڵە و دابەزینی رێژەی شەكر لەخوێندا دەخاتەروو كەئەمەش ھەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەكات.
٤. سستمی كۆئەندامی ھەرس باشتر دەكات: ئەمەش لەرێی ئەو ریشاڵانەی لەساوەردایە كەپشتیوانی ھەرسە و لەقەبزی دەتپارێزێت و خۆراك دەداتە بەكتریای بەسوود لەریخۆڵەدا وەك پرۆبایۆتیك.
٥. كەمكردنەوەی ھەوكردنی درێژخایەن: توێژینەوەیەك دەریخستوە كەئاماژەی زیندەگی ھەیە كەخوێن بەرز دەكاتەوە لەدەرەنجامی كاریگەری ھەوكردن لەلای ئەو كەسانەی كەدانەوێڵەی لەم جۆرە ناخۆن.
٦. پاراستن لەشێرپەنجە: توێژینەوەیەك كاریگەری بەھێزی دانەوێڵە لەدژی شێرپەنجە دەخاتەروو بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، ئەمەش زۆر باوە لەنێوانی پیاوان و ژناندا.
٧. كەمكردنەوەی مەترسی مردنی پێشوەخت بەرێژەی ٥%.
٨. بەھێزكردنی ھەستكردن بەتێربوون بەوپێیەی سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵە و سێیەكی پێویستییەكانی رۆژانەی تاك لەریشاڵ دابین دەكات.