٣٣ سودی سەرسورھێنەری ھەنجیر بزانە

تەندروستی 21/09/2019


1_ بە هێزبوونی ئێسك
هەنجیر دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و مەگنیسیوم كە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزكردنی ئێسك
 2_ هەرسكردن
بڕێكی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی كاری خۆی بكات
 3_ دابەزاندنی كێش
بە هۆی ئەوەی بڕێكی زۆر لە ڕیشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراك كەم دەكاتەوە
 4_ دژە شێرپەنجە
دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانی مەمك و قۆلۆن و پڕۆستات مادە زیانبەخشەكانی ناو ڕیخۆڵە فڕێ دەداتە دەرەوە
 5_ فشاری خوێن
بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم، كێشەكانی بەرزی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە
 6_ بەرگری
دەوڵەمەندە بە دژە بەكتریا و ڤیتامین و كانزا كە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات
 7_ كۆنتڕۆلكردنی ئینسۆلین
بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم، یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەكات
 8_ تەندروستی پێست
هەوكردن وسوور بوونەوەی پێست و زیپكە كەم دەكات
9_توانای سێكسی بەهێز دەكات
10_دڵ بەهێز دەكات
11_بۆ هێور كردنەوەی مێشك و نیگەرانی بە كاردێت.
12_قەبزی درێژخایەن چارەسەر دەكات
13_ جێگرەوەیەكی باشی كاریگەری ماست و بەرهەمەكانی دیكەی شیرە
14_ دژە شێرپەنجەیە
15_ سوڕی خوێن ڕێك دەخات خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
16 هەنجیر یارمەتی هەرس كردن دەدات.
18_ گرفتی سەرمابوون و هەڵامەت ناهێڵێت.
19_ شیری هەنجیری پێنەگەییو بەكاردێت بۆ لابردنی بالووكە ئەویش بە دانانی لەسەر بالوكەكە.
20_ بۆ كەمكردنەوەی غازاتی سك و كەمكردنەوەی كێشەكانی هەڵامەت بە كاردێت.
21_ گورچیلەكان چالاك دەكات و بەردو لم لەنێو گورچیلە لادەبات.
22_ بە میز هێنەرێكی باش دادەنرێت
23 چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەو گرژبوونی بۆریچكەكانی هەواو هەوركردن دەكات.
24_ چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست دەكات
25_ نەرمكەرەوەیەو بۆ گەدەو ئافرەتی دووگیان بەسوودە
ـ26_ئەگەر لە پێش خواردن بخورێت هەرس ئاسان دەكات.
27_ خواردنی هەنجیر بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێ
28_ خواردنی توێكڵی هەنجیری تازە تا نا هێڵێت.
29_جگەر پاك دەكاتەوەو لە نەخۆشیەكان دەیپارێزێت
30_ ترشەڵۆكی ناو لەش كەم دەكاتەوە
32_ لە توش بون بە كەم خوێنی دەتپارێزێت.
33_ مێشك بەهێز دەكات و دەمارە خانەكان چالاك دەكات.