هەواڵگریی عێراق، شوێنی ژیانی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرادەکات

عێراق 21/09/2019


چاودێر: هه‌واڵگری روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق راپۆرتێك له‌سه‌ر شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رابه‌ری گروپی تیرۆرستی داعش بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی هه‌واڵگری روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌ناو خاكی عیراقدا نیه‌و  له‌بیابانه‌كانی خۆرئاوای سوریادایه‌".

پێشتر چه‌ند زانیاریه‌كی وردی هه‌واڵگری باسیان له‌وه‌كردبوو، كه‌ برینداره‌و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێكی تری له‌شوێنی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی داناوه‌.