5 سودی خواردنەوەی چا بەبێ شەكر

تەندروستی 21/09/2019



چا یەكێكە لەگیراوە بەناوبانگەكانی ھەموو جیھان كەزۆر كەس حەزی لێیەتی و بەتایبەت بەھۆكاری جۆراوجۆری چایەكەوە كەچەندین جۆری چا ھەیە سەوز، رەش، سپی، سەرباری ئەمەش ھێشتا چەندین جۆری تریش ھەیە كەرەنگە بۆ تامخۆشی شیر یان شەكر یان نەعنای تێ بكەیت.
سەرباری تامە تایبەتەكەی چا چەندین سودی جیاوازی ھەیە بۆ لەش بەڵام ئەوەی زیانت پێ دەگەیەنێ ئەوەیە كەشەكری تێ دەكەیت، بۆیە بۆ بەدەستھێنانی باشترین سود پێویستە بەبێ شەكر بیخۆیتەوە كەئەوكات ئەمانە بەدەست دەھێنیت: 
١. چا دژە ئۆكسیدی تێدایە كەھاوكاری لەش دەكات بۆ رووبەرووبونەوەی نیشانەكانی بەساڵاچوون كەھاوكارە لەپاراستنی لەش لەگرفتەكانی پیسبون.
٢. چا ھاوكارە لەكەمكردنەوەی گرفتەكانی دڵ و جەڵتە بەجۆرێك خواردنەوەی چا ھاوكارە لەكەمكردنەوەی جەڵتە و خەستبوونەوە كەدەبێتە ھۆی گرتنی مولولەكانی خوێن لەلەشدا.
٣. چا بەسوودە بۆ بەھێزكردنی ئێسك و پاراستنی، بەجۆرێك توێژینەوەیەك ئەوەی دەریخستوە.
٤. چا بەسوودە بۆ پاراستنی ددانەكان و ئەگەر شەكری تێ بكەیت ئەمەش كاریگەری دەبێ لەسەر تەندروستی ددانەكان نەك چایەكە خۆی.
٥. چا ھاوكاری دەكات لەزیادبوونی ھەرس لەلەشدا ئەمەش ھاوكارە لەدابەزاندنی كێش و دەریشكەوتوە ئەو كەسانەی رۆژانە پێنج كوپ چای سەوز دەخۆنەوە نزیكەی ٧٠ كالۆری وەردەگرتن لەچاو ئەوانەی كەنایخۆنەوە، سەرباری ئەوەش خواردنەوەی چای بێ شەكر یەكێكە لەو گیراوانەی كەكالۆری تێدانیە.