ڕۆمانە تازەکەی ئەتوود لە هەر چوار چرکەیەکدا کۆپییەکی لێ دەفرۆشرێت

ڕەخنەی چاودێر 18/09/2019

ڕەخنەی چاودێر


"وەسیەتەکان" تازەترین ڕۆمانی مارگارێت ئەتوودە و لە ماوەی یەک حەفتەدا ١٠٠ هەزار کۆپیی لێ فرۆشراوە.

گاردیان بڵاوی کردەوە: ئامارەکانی فرۆش نیشانی دەدەن، ڕۆمانە تازەکەی ئەتوود- نووسەری کەنەدی، کە درێژەی ڕۆمانی "سەربووردەی کەنیزەک"ـە، لە هەر چوار چرکەیەکدا کۆپییەکی لێ فرۆشراوە.

ڕۆمانی "سەربووردەی کەنیزەک" پاش تیرۆری "سەرۆکی ئەمەریکا" بە گوللـە و کوژرانی سەرجەمی ئەندامی کۆنگرەی شۆڕشگێڕی لە وڵاتدا ڕوو دەدات، کە تێیدا یاسای فەرمیی وڵاتەکە هەڵدەوەشێتەوە، حکوومەتێکی دیکە بە ناوی "گیلیاد" دادەمەزرێت و تێیدا مافی ژنان پێشێل دەکات.

پڕۆفرۆشیی ڕۆمانی "وەسیەتەکان" وای کردووە پاش ٣٤ ساڵ، بەشی یەکەمی ڕۆمانەکەش کە "سەربووردەی کەنیزەک"ـە، بێتەوە ناو ناوان و ببێتە دووەم پڕۆفرۆشترین.

بیا کارلۆ بەڕێوەبەری کڕینی ڕۆمان لە کتێبفرۆشیی وەتراستۆنز دەڵێت: چاوەڕێ دەکەین وەسیەتەکان گرنگترین ڕووداوی چاپ لە ساڵی ٢٠١٩ دەرچێت.  

  
 هەروەها چاوەڕێ دەکرێت "وەسیتەکان" خەڵاتی مان بووکەری ئەمساڵ بەرێتەوە، چونکە کاندیدە.