نەشۆردنی ددانەكان دەبێتە هۆی توشبون بە جەڵتەی دڵ

تەندروستی 18/09/2019

چاودێر: تابان رەزا
خزمەتكردن و شۆردنی ددانەكان لەكاتی خۆیدا دەتپارێزێت لەو نەخۆشیانەی كە ڕوبەڕووی ددانەكانت دەبێتەوە، بەتایبەت كلۆربونی ددانەكان و دروستبونی كلس  لەسەر ددانەكان، هەروەها لەتوشبون بەنەخۆشیيەكانی دڵ و  جەڵتە دەپارێزێت.

 بە پێی توێژینەوەیەكی زانستی  كە لەزانكۆی كۆلۆمبیا ئەنجامدرا لەسەر ئەوكەسانەی كەددانیان ناشۆن بۆ ماوەیەكی زۆر، لە ئەنجامدا گەیشتنە ئەو راستیەی كە ئەو بەكتریایانەی كەلەسەر ددانەكان دروست دەبن دەگوازرێنەوە بۆ جەستە و هۆی نەخۆش خستنی كەسەكە.

 هەر  لە توێژینەوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو،   ئەو چەوری و  كلسەی لەسەر ددانەكان دروست دەبێت دەچێتە ناو لوولەكانی خوێنەوە و ئەمەش وادەكات كە لوولەكانی خوێن چەوری بگرێت و رێگە بە تێپەڕبونی خوێن نەدات كە بەباشی  بچێت بۆ دڵ  و بۆیە دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتە وە زۆربەی نەخۆشیەكانی دیكە.

      سەرچاوە:  د. دیار سەردار
   پزیشكی نەشتەرگی دەم و ددان