بەرهەم هێنانی برنج بەراورد بەساڵی رابردوو لەعیراق زیادیكردوە

ئابوری 16/09/2019


وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڵاویكردەوە پێش بینی دەكرێت لە وەرزی ساڵی 2019 600هەزار تۆن برنج بەرهەم بهێنرێت.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: بەهۆی زۆری رێژەی باران بارینەوە لەم ساڵدا رووبەری 654هەزار دۆنم چەڵتووك چێندراوە كە بەگەورەترین رووبەری چاندنی چەڵتووك دادەنرێت لەماوەی 20ساڵی رابردوودا لەعیراق
راشیگەیاند: ئەو برَەی بەرهەم دەهێنرێت نزیكەی 70% یەدەگی ناوخۆی عیراق پڕدەكاتەوە. 
ساڵی 2018 بەهۆی كەم ئاویەوە بەرهەم هێنانی برنجی لەعیراق قەدەغە كرا بەڵام لە وەرزی ساڵی 2019 وبەهۆی زۆری رێژەی باران بارین عیراق ئەو بریارەی هەمواركردەوە.