ئەمریکا ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێرشەکانی سەر سعودیەی ئاشکراکرد

ڕاپۆرت 16/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
كۆشكی سپی لە رێگەی مانگی دەستكردەوە چەند وێنەیەكی هەردوو دامەزراوەی نەوتی بەقیق وخەریسی بڵاوكردوەتە لە عەرەبستانی سعودیە كە بەهۆی هێرشەكانی 14ی ئەم مانگەوە زەرەرو زیانێكی زۆر بەر ئەو دوو دامەزراوە نەوتیەی سعودیە كەوتوە ودوو رۆژە هەردوو دامەزراوە نەوتیەكەی سعودیە لەكار كەوتون 
بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە لانی كەم 19 شوێنی ئەو دامەزراوانە هێرشی راستەوخۆیان كراوەتە سەر هێرشەكان زۆر ووردن و لەرێگەی موشەكی كرووزەوە ئەنجامدراون  لە كێڵگەی بەقیق17 شوێن هێرشی كراوەتە سەر و دوو شوێنی دیكەش لە لە دامەزراوەی هیجرە خەریس بوە ،ئەوەش پێچەوانەی لێدوانی وتەبێژی سەربازی میلیشیای حوسیەكان ە كە ئێران پشتیوانیان دەكات كاتێك بڵاویانكردەوە ئەوان لە رێگەی دەیان فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە هێرشەكەیان ئەنجامداوە 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە تیمێكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی سعودیەو ئەمریكا پاشماوەی 19 مووشەكی كرۆزیان دۆزیوەتەوە كە مەوداكەی دەگاتە 1000 مایل 
بەرپرسەكە بەدووری زانیوە حوسیەكان لەپشت ئەو هێرشانەوە بن 
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەكانی تیمی لێكۆڵینەوەكە موشەكەكان لە عیراق و ئێرانەوە ئاراستەی دامەزراوە نەوتیەكانی عەرەبستانی سعودیە كراون.
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەدووری نەزانی چارەسەری سەربازی بەكاربهێنێت بۆ سزادانی ئێران بەهۆی تێوەگلانی راستەوخۆی لەو هێرشانەدا 
ترامپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە ئەمریكا چاوەروانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان ودیاری كردنی بەرپرسی هێرشەكانی سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیە 
تائەمریكا بەڵگەی پێویستی لەبەردەستدا بێت و متمانەی بەو زانیاریانە هەبێت سەبارەت بە ئەنجامدەرانی هێرشەكە و سزادانیان
پێشتریش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئاماژەی بۆ چارەسەری سەربازی كردوە بەمەبەستی سزادانی ئێران كە راستەوخۆ ئێرانی بەوە تۆمەتباركردوە كە هێرشەكەیان ئەنجامداوە ، هاوكات پاش یەك رۆژ لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتیەكانی سعودیە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئێران تۆمەتباركرد بە ئەنجامدانی هێرشەكە.
لە تویتێكی دیكەدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر  سەرۆكی ئەمریكا ئەو هەوڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن ترامپ بەهەر نرخێك بێت دەیەوێت لەگەڵ رۆحانی كۆبێتەوە ترامپ رایگەیاند ئەو هەوڵانە ناڕاستن. 
بەهۆی ئەو هێرشانەوە كە كراوەنەتە سەر ئەو دوو دامەزراوە نەوتیەیە كە بوەتە هۆی پەككەوتنی دامەزراوەكان رۆژانە بەرهەم هێنانی 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوت پەكی كەوتوە كە دەكاتە نزیكەی 60% بەرهەم هێنانی كۆمپانیای ئارامكۆ كە رۆژانە نزیكەی 9 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.بەهۆی پەكەوتنی كۆمپانیا نەوتیەكەوە نرخی نەوت بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراوە لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوەوە پێش ئەوەی كۆمپانیای ئارامكۆو گەنجینەی ئەمریكا بڵاویبكەنەوە كە توانای ئەوەیان هەیە لەشوێنی دیكەوە بەرهەمی پێویست و جێگرەوە بخەنە بازارەوە تا ئەو كاتەی هەردوو دامەزراوەكە دەخرێنەوە كار .
رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە ، دامەزراوەكە بەتەواوەتی پەكی نەكەوتوە، بەڵام وەكو رێگە چارەیەكی خۆپارێزی بەرهەم هێنان لەو بەشەی كە زیانی بەرنەكەوتوە راگیراوەو لەچەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتەوە كار كە رۆژانە نزیكەی 2 ملیۆن بەرمیل نەوت  بەرهەم دەهێنرێت تا بەتەواوەتی دامەزراوەكە لەماوەی چەند هەفتەێك كاركردندا چاك دەكرێت و بڕی بەرهەم هێنانی نەوت بەردەست دەخرێتەوە.