نگار به‌ساڵێك زیندانی سزادرا
ژن 15/09/2019
چاو‌دێر: نگار موعزه‌م كچه گۆرانیبێژی ئێرانی به‌هۆی وتنی گۆرانی بۆ گه‌شتیاران له‌گوندی ئه‌بیانه‌ی ئه‌سفه‌هان به‌ساڵێك زیندانی سزادرا.
میدیاكانی ئێران ئاشكرایانكردوه:" دادوه‌ر هۆكاری ئه‌و سزایه‌ی بۆ وتنی گۆرانی بێ مۆڵه‌ت گه‌ڕاندوه‌ته‌وه له‌گوندی ئه‌بیانه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌سفه‌هان".
نگار موعزه‌م یه‌كێكه له‌گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی تۆڕی ئینستاگرام كه‌بینه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و ده‌نگێكی گه‌وره‌ی داوه‌ته‌وه.