وادەی یەکەم بارانی ئەمساڵ راگەیەنرا
ژینگە 14/09/2019
چاودێر
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری نمەبارانیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 37 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت و سبەی لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری نمەبارانیش هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، ئەمڕۆش لە سلێمانی بەرزترین 33 پلە و نزمترین 23 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە لە دهۆك بەرزترین 36 پلە و نزمترین 23 پلە دەبێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە كهركوك بەرزترین پلە 38 پلهی سهدی و نزمترین 28 پلە دەبێت.