ئیستانبوڵ، یادەوەرییەکان و شار...

ڕەخنەی چاودێر 14/09/2019

ئیستانبوڵ، یادەوەرییەکان و شار بەمزووانە...
ئا:رەخنەی چاودێر


پامووك خه‌ڵكى ئيستانبووڵه‌، ئه‌و له‌ به‌شه‌ شارى ده‌وڵه‌مه‌ندنشين وبه‌ڕۆژئاوايبووى ئيستانبووڵ گه‌وره‌بووه‌.. هه‌ربۆيه‌ وه‌ك چۆن ڕۆمانه‌كانى جه‌يمس جۆيى پڕييه‌تى له‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانى دبلن، ئاوا ياداشت و نوسينه‌كانى ‌ پاموك پڕه‌ له‌ ئيستانبوڵ_ ئه‌و نوسه‌رى ئه‌وێيه‌و ده‌رباره‌ى ئه‌وێش ده‌نوسێت. له‌م وتارانه‌شدا هه‌ميشه‌ باسى ساڵانى ژيانى ده‌كات له‌وێو ئەو هەژانە ڕۆحییە دەگێرێتەوە کە لە ژیانی لەناو شارەکەدا توشی بووە. ئەمکتێبە لەلایەن سامان کەریم ەوە کراوە بەکوردی و وا بڕیارە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە بەم زوانە بڵاوی بکاتەوە.

لە کتێبەکەوە:
پاموک سەردەمی منداڵی و گەنجێتی دەگێڕێتەوە...
”هەستم بەم لادانەی ڕۆحم دەکرد و ئەو تەنیایییە دەیشڵەژاندم کە لە نزیکبوونەوەدا بوو، لە ترسی ئەو تاریکییەی لەوانە بوو شێوازێکی ژیان بێت و لەوەدا بووم بکەومە ناوی، بڕیاری ئەوەم دا وەک هەموو کەسێک بم: لە تەمەنی حەڤدە-هەژدە ساڵیمدا ماوەیەک توانیم وەک پیاوێکی ناو کۆڕ و کۆمەڵ خۆم پیشان بدەم کە لە هەموو هەلێکدا گاڵتە دەکات و هەموو کەسێک دێنێتە پێکەنین و لەگەڵ هەموو کەسێکدا وەک هاوڕێ و تەنانەت وەک سەرسەرییەک کات بەسەر دەبات... بۆچی دەبووایە هەوڵێکی زۆرم بدایە تا بەردەوامی بدەم بە ژیانی ڕۆژانەم، بۆچی دەبووایە زۆرم لە خۆم بکردایە تا ئەو شتانە بکەم کە هەموو کەس بە شێوەیەکی ئاسایی دەیکەن، دواتریش لەبەر ئەوەی “ڕۆڵم گێڕاوە” وا پێویست بوو نەفرەت لە خۆم بکەم؟“
بەمزووانە...
ئیستانبوڵ، یادەوەرییەکان و شار
ن: ئۆرهان پاموک
و: سامان کەریم