كارداشیان له‌فرۆشتنی جلوبه‌رگی ژێره‌وه ریكورد ده‌شكێنێت
ژن 13/09/2019
چاو‌دێر: كیم كارداشیان كچه شۆخی شاشه‌ی تیڤیه‌كان، له‌ماوه‌ی 5 ده‌قیقه له ریكلامكردن بۆ جلوبه‌رگی ژێره‌وه ریكوردێكی نوێی تۆماركرد، كاتێك له‌و ماوه كه‌مه‌دا 5 ملیۆن دۆلاری لێفرۆشرا كه دوو ملیۆن دۆلاری پشكی كارداشیان بووه.
كۆمپانیای سكیمس له‌رۆژی 10-9-2019 ئه‌و ریكلامه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌كه‌مترین ماوه‌دا هه‌رچی پارچه‌ی ژێره‌وه‌ی هه‌بوو فرۆشرا، ته‌نانه‌ت سایتی داواكاری كۆمپانیا به‌هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ری هه‌بوو وه‌ستاو روبه‌ڕووی كێشه بوویه‌وه.