ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان 11/09/2019

چاودێر

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و چەند بڕیارێکیشی دەرکرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە:

• هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی بودجە سەردانی بەغدا دەکات.
• بانگهێشتی لیژنەکانی ( دارایی، نەوت و گاز، یاسایی ) لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت.
• بڕیار درا لیژنەیەکی تایبەت پێک بهێرێت بۆ هەڵسەنگاندنی سەرژمێریی 2020 و خستنەڕووی داخوازییەکانی کوردستانیان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە.


لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری لە عێراق پێشکەش کرد کە بڕیارە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێت. وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە و ئامادەکارییەکانی هەرێمی کوردستان.


لە کۆتاییدا، کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لە بارەی میکانیزمی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی باج کرد بە شێوەیەک لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت. لەو بارەیەوە ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەی پەیڕەوی تایبەت بە تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریە)ی پەسەند کرد کە میکانیزمی نوێ لە خۆ دەگرێت بۆ ڕێکخستنەوەی باج.