دابەشكردنی مووچەی ئەم شوێنانە راگەیاندرا

ئابوری 11/09/2019

چاودێر
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەینێ پێنجشەممە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مانگی حوزەیرانی دوو وەزارەت دابەشدەكات.
لەوبارەیەوە و  بەپێی ئەو زانیارییانەی، كە لەگەنجینەی هەرێمی كوردستانەوە، دراونەتە (چاودێر)، سبەینێ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2019، گەنجینەكان و لەوێشەوە بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە، كە مووچەی مانگی حوزەیرانی رابردووی ئەمساڵی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشبكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، 15ی ئەیلول، بەهەمان شێوە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
هاوكات لەئێستادا، حكومەتی هەرێم، چاوەڕێیە تاوەكو بەغداد مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، تا دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تر و دەستە و خانەنشینان بكات.