ئەو کەسەی پارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی برد دەستگیر کرا
چاو‌دێر
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، دوای سێ ڕۆژ، ئەو کەسە دەستگیر کرا کە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەڵەبجەی بردبوو کە بڕەکەی نزیکەی ١٨٥ ملیۆن دینار بوو
به‌رزان عوسمان، وته‌بێری پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: به تۆمه‌تی بردنی 184 ملیۆن و 400 دیناری كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه كارمه‌ندێكی به‌ڕێوەبه‌رایەتیی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ڵه‌بجه دەستگیر کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "کارمەندەکەی به‌ڕێوەبه‌رایەتیی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئەمڕۆ سه‌رجه‌می پاره‌كه‌ی گه‌ڕاندەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.
وتیشی: "به بڕیاری دادوه‌ر و سكاڵای به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ڵه‌بجه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیر كراوه و پاره‌كه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه، لێکۆڵینەوەش لە فەرمانبەرەکە و ڕووداوەکە بەردەوامە".