دوو تۆمەتباری مەترسیدار دەستگیركران

کوردستان 11/09/2019


چاودێر
لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە، دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتێكیان لەهاوڵاتییەك كردبوو .
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە(چاودێر)ی راگەیاند: هاوڵاتی (ن ، خ ، م ) سكاڵای لەبەشی پۆلیسی پێنجوێن تۆماركرد، كە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی كوشتن و سوتاندنی ماركێتەكەیان لێكردووە، ئەگەر پارەیان وەك سەرانە پێنەدات.
وتیشی " دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەماوەی دوو كاتژمێردا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن" 
روونیشیكردەوە،" لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ك ،ف ، ق لەدایكبووی 1981 و ر ، ل ، ح لەدایكبووی 1997 ) بە فەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە " .