"هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا ناکات"
چاو‌دێر
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بە پێی زانیارییەکانی ئەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردوویانە، ئەو نییەتەیان هەست پێ کردووە کە حکومەتی هەرێم نیازی نییە نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.
موسەننا ئەمین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق، ڕایگەیاندووە: بێمتمانه‌یی و لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا قووڵ و درێژخایه‌نه و پێویستی به ڕه‌واندنه‌وه و گفتوگۆی جددی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ناكات، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێم باسی 24 ملیار دۆلار قه‌رزی كردووه، كه پێویسته به‌غدا بیداته‌وه به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئاماده نییه بچێته ژێر باری ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌رێم، بۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كاته ئه‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كات.