ڤان دایك لەسەر راداری یانەی ریاڵمەدریدە

وەرزش 11/09/2019

رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بریتانی بڵاویكردەوە، دوای پیشاندانی ئاستێكی زۆر بەرز لەگەڵ لێڤپەرپولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی دەیەوێت سود لە تواناكانی بەرگریكارە بەهێزەكەی لێڤەرپول ببینێت. 
دەیلی ئێكسپرێسی راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەدا یانە ئیسپانیەكە زۆر باش دەزانێت ڤان دایكی هۆڵەندی یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی پێكهاتەكەی یورگن كلوپ لە لێڤەرپول، بەڵام ئەو یانەیە دەیەوێت سەرشێتیەك بكات و بە هەر نرخێك بێت وەرزی داهاتوو پەلكێشی ریزەكانی بكات.
هەروەها رۆژنامەكە ئاشكرای كردوە، مەدرید بۆ ئەوەی ئەو بەرگریكارە بەهێزە رازی بكات و درێسی یانەكەی بپۆشێت، ئیدارەی یانەی شاهانە ئامادەیە هەمو كارێك بكات.
لە ئێستادا ئەو یاریزانە 28 ساڵە گرێبەستی لەگەڵ یانەی لێڤەرپول هەیە تاوەكو ساڵی 2023. نایەوێت لێڤەرپول جێبهێڵێت و دەیەوێت زیاتر بمێنێتَەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر.