رۆناڵدۆ، بوە گۆڵكاری مێژویی پاڵاوتنەكانی یۆرۆ

وەرزش 11/09/2019

دوای سەركردایەتیكردنی هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ بردنەوەیەكی گەورە بە ئەنجامی 5 – 1 لە هەڵبژاردەی لیتوانیا، لە یاری پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2020، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو یاریەدا توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵی پێنجەمیش لەلایەن ویلیام كارفالۆ هاونیشتمانی تۆماركرا. 
پێگەی ئەلیكترۆنی، توتو میركاتۆ رایگەیاند، بە تۆماركردنی ئەو چوار گۆڵە، رۆناڵدۆ توانی ژمارەی پێوانەیی گۆڵكاری مێژویی پاڵاوتنەكانی یۆرۆ بشكێنێت كە پێشتر بە ناوی روبی كینی یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئێراندا وە بوە بە 23 گۆڵ.
توتو میركاتو راشیگەیاند، دۆن 21 گۆڵی هەبوەو تەنها پێویستی بە تۆماركردنی دو گۆڵ بووە بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەكانی لە قۆناغی پاڵاوتنەكانی یۆرۆ یەكسان بكاتەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە ئێرلەندیە كە ژمارەی گۆڵەكانی 23 گۆڵ بوە، بەڵام كریستیانۆ لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر لیتوانیا توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات و ژمارەی گۆڵەكانی بگەیەنتێتە 25 گۆڵ.
لە لێدوانێكیشیدا بۆ پێگەی (گۆڵ) كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وەڵامی پرسیاری ئایا لەوەرزی ئەمساڵ دەبێتە خاوەنی تۆپی ئاڵتونی وتی: من تەنها لە پێناو نازناوە تاكە كەسیەكاندا ناژیم، چونكە ئەو ئەنجامە هەمومان بەدەستمان هێناوە، تۆماركردنی چوار گۆڵ لە یاریەكدا كارێكی زۆر باشە، بەڵام گرنكترین شت لای من هاوكاریكردنی هەڵبژاردەكەمە.