بە پێی مادەی 14ی مخدیرات حەوت كەس سزادران

کوردستان 10/09/2019

چاودێر:
لە ئێستادا هێزەكانی ئاسایش هەوڵەكانیات توندكردۆتەوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەس‌و لایەنانەی بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەكەن، ژمارەیەكی بەرچاویش لەوانە روبەڕوی یاسا كراونەتەوە.
    

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ (چاودێر) نێردراوە، باس لەوە دەكات،  بەمەبەستی نەهێشتن‌و بنبڕكردن‌و بازرگانی پێكردنی هەمو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر‌و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی, هێزەكانییان توانیان لەڕۆژانی  11/4/2019 تا ڕۆژی  18/5/2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات ).حەوت كەس دەستگیر بكەن.

ئەوەیش رونكراوەتەوە، دوای لێكۆڵینەوەی وردو لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2، ڕۆژانی 3/9/2019‌و 4/9/2019 هەر حەوت دەستگیركراوەكە سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە.

تاوانباران
 (أ، أ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1978 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
 (ف، أ، گ) لەدایك بوی ساڵی ( 1978 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
( د، د، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
(ك، م، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1985 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (5)ساڵ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
 ( م، ف، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1989 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
( پ، د، ع) لەدایك بوی ساڵی (  1998  ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
(س، ب، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1972 ) ڕەگەزی ( نێر )، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (1)ساڵ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .