سوریای دیموكرات كوشتنی بەرپرسێكی داعشی راگەیاند

کوردستان 10/09/2019


چاودێر:

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات كوشتنی ئەبوو حارس عیراقی بەرپرسێكی داعشی لە باكوری شەدادی ڕاگەیاند لە بەیانی ئەمڕۆدا.
بەپێی راگەیەندراوی سوریای دیموكرات، ئەو بەرپرسەی داعش پێشتر ئاسایشی سنووری عێراق و سوریای لە ئەستۆ بووە، هەروەها بەرپرسیاری كۆمەڵكوژییەكانی موسڵ بووە و ساڵی ٢٠١٣ سەركردەی ئاسایشی ولایەتی دیالە بووە.
لە ئەنجامی گەڕانی یەكینەكەن، لە تونێلێك كە خۆی تێ دا شاردبووەوە دۆزرایەوە و چەتەیەكی دیكەشی لەگەڵدا بوو، سەرەتا داوایان لێكرا كە خۆیان بەدەستەوە بدەن بەڵام دواتر شەڕ ڕوویدا و هەردوو چەكدارەكە كوژران.