ژمارەیەك بەرپرسی باڵای گۆڕان دەستیانلەكاركێشایەوە

کوردستان 10/09/2019


چاودێر:
ژمارەیەك هەڵسوڕاو و بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشایەوە.
بەپێی زانیارییەكان حەوت ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەهۆی ناڕازیبوونیان لە سیاسەتەكانی ئێستا حیزبەكەیان.
ئەو كەسانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بریتین لە ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی و عەلی تاهیر،  شەریف قادر، سابیر ئیسماعیل، حەیدەر حەسەن، ئاوات بەهادین و عادل كاكەیی .
بەپێی سەرچاوەكان هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو بەرپرسانەی گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاردان لە هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن لە 14ی مانگ و سیاسەتەكانی دیكەی حیزبەكەیان لە ئێستادا.
پێشتریش ژمارەیەك بەرپرس  و هەڵسووڕاوی دیاری دیكەی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیانلەكاركێشاوەتەوە یان لە ماڵەوە دانیشتوون.