كام یانە دەوڵەمەندترینی جیهانە؟

وەرزش 10/09/2019


بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی چاودێری  C.E.A.S بۆ تۆپی پێ‌، یانەی مانشستەر سیتی یەكەم یانەی تۆپی پێیە لە مێژودا، كە بڕی یەك ملیار یۆرۆی لەپێناو بنیاتنانی یانەیەكی تۆپی پێی بەهێز خەرج كردبێت.
بەپێی پێگەی ناوبراو، لێكۆڵینەوەكە زۆرێك لە یانە ئەوروپیەكانی لە خۆگرتوەو یانەی مان سیتی پلەی یەكەمی ئەو ریزبەندییەی وەرگرتوەو نرخی یاریزانانی یانەكەشی بڕی یەك ملیار یۆرۆی تێپەڕاندوە.
خشتەی ریزبەندی یانەدەوڵەندەكانی جیهان:
1-مانشستەرسیتی 1014 ملیۆن یۆرو.
2-پاریس سان جێرمان 913 ملیۆن یۆرو.
3-ریاڵمەدرید 902 ملیۆن یۆرو.
4-مانشستەر یونایتد 751 ملیۆن یۆرو.
5- یۆڤانتۆس 719 ملیۆن یۆرو.
6-بەرشەلونە 697 ملیۆن یۆرو.
7-لیڤەرپول 639 ملیۆن یۆرو.
8-چێڵسی 561 ملیۆن یۆرو.
9-ئەتلەتیكۆ مەدرید 550 ملیۆن یۆرو.
10-ئارسنال 498 ملیۆن یۆرو.