ڤیدیۆ .. گۆرانیه‌كی راپ توركیا ده‌هه‌ژێنێت

10/09/2019

چاودێر: گۆرانیه‌كی راپی ره‌خنه‌گرانه‌، له‌لایه‌ن راپه‌رێكی به‌ناوبانگی توركیاو 16 هونه‌رمه‌ندی تره‌وه‌ توركیا ده‌هه‌ژێنێت و له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیه‌ كه‌ به‌ناوی " ناتوانم بێده‌نگ بم"  ماوه‌كه‌ی 14 ده‌قیقه‌و 55 چركه‌یه‌، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا 15 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌ له‌ یوتوب.

شانشیر كه‌ نازناوی گۆرانیبێژه‌ راپه‌ره‌كه‌یه‌و ناوی راسته‌قینه‌ی سارپ پالوره‌، نوسیویه‌تی:" ئه‌م جۆره‌ گۆرانیانه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌چاوی خۆم بینیومه‌ چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت، بۆیه‌ به‌هیوام خه‌ڵكی به‌ئاگا بهێنێت". 

له‌گۆرانیه‌كه‌دا، به‌رامبه‌ر به‌دۆخی ئابوری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان و یاسا شكێنی له‌ته‌واوی رووه‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت رای ئازاد، قسه‌كراوه‌.

هاوكات به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌و به‌رپرسانی ناڕازی له‌حكومه‌تی توركیا گۆرانیه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و پشتگیریان كردوه‌.