لەبەرژەوەندیی تورکیا، روسیا پاشەکشێ بە سوپاکەی ئەسەد دەکات

ڕاپۆرت 09/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
بەفەرمانی رووسیا میلیشیا چەكداریەكانی سەر بە رژێمی سوریا لە مۆرك لە باكوری حەما كشانەوەو خۆشیان بۆ كشانەوە لەخان شێخۆن ئامادەكردوە.
 تا لەجێگەی ئەو میلیشیا چەكداریانە هێزی هاوبەشی رووسیا وتوركیا دابندرێن لە پێناو جێیبەجێكردمی رێككەوتنی سوشی بەئامانجی كردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی ئەوەش قەبارەی لەیەكترنزیكبونەوەی توركیا و رووسیا نیشان دەدات 
رووسیا لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 بەزەبری هێز مەرجەكانی خۆی بەسەر توركیادا سەپاند سەبارەت بە رێككەوتنی سوشی تایبەت بە ناوچەی ئارام ،ئەوەش دوای ئەوەی رژێمی سوریا بە پشتیوانی رووسیا توانی گرنگترین شارە ستراتیژیەكان كۆنترۆڵ بكاتەوە كە دەكەونە سەر رێگەی نێودەوڵەتی
 فرۆكە جەنگییەكانی رووسیا " سوخۆی" رووسی یارمەتیدەری باشی رژێمی سوریا بوو پاش تەواو بوونی گرێبەستی كڕینی ئێس 400 و دەستكردن بە جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستە لە نێوان توركیا و رووسیا.
تا ئێستا روونی تەواو لە هەماهەنگی نێوان هەردوولادا بەدی ناكرێت لەبەر ئەوە رووسیا بەردەوامە لەسەر فشارەكانی لەرێگەی بۆردومانكردنی دەوروبەری رێگەی نێودەوڵەتی.
بەهۆی بێدەنگی ئەمریكاوەپشتیوانیە سیاسیەكانی ئەوروپا و ئەمریكا بۆ توركیا كەمیكردوە لەبەرامبەر هەڵۆێستی توركیاوە سەبارەت بە ئەدلب بەتایبەت پاش ئەوەی بە نیوەند گێڕی ئیسرائیل لە قودس كۆبونەوەی سێ قۆڵی ئەنجامدرا لەیەكنزیكبونەوە لەگەڵ رووسیا دروست بو 
ئەردۆغان هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات كە سنور لەبەردەم یەك ملیۆن پەنابەر واڵا دەكات ئەگەر ئەوروپا پشتیوانی دارای و سیاسی پێشكەش بەتوركیا نەكات سەبارەت بە دۆسیەیی ناوچەی ئەمنی خۆرهەڵاتی فورات.
ئەجیندای رووسیا وتوركیا سەبارەت بە خۆرهەڵاتی فورات ناكۆكن ،بەڵام بەرژەوەندیەكانیان یەكدەگرنەوە بەمەبەستی فشاركرخستنە سەر واشنتۆن بۆ چەندین مەبەست.
توركیا دیەوێت مەرجەكانی خۆی بەسەر ئەمریكادا بسەپێنێت لە خۆرهەڵاتی فورات سەبارەت بە قوڵایی ناوچەی ئارام و رۆڵی توركیا لەچاودێری كردنی ناوچەكەدا وبكرێتە ناوچەیەكی سەر بەنفوزی توركیا هاوشێوەی هەردوو ناوچەی چڵە زەیتون و قەڵغانی فورات
 لەبەرامبەردا مۆسكۆ دەیەوێت سوود لە سامانی خۆرهەڵاتی فورات ببینێت بەڵام ناتوانێت لە رووی سەربازیەوە روبەروی ئەمریكا ببێتەو چونكە پێشتر لە دێر زوور  لە 2017خۆی تاقیكردەوە بەرامبەر ئەمریكا و سەربازەكانیان كوژران بۆیە دەیەوێت توركیا رۆڵی گەورەتر بگێڕێت كە بۆ رووسیا ئاسان ترە مامەڵە لەتەك ئەنقەرە بكات بەتایبەت كە چەندین دۆسیەیی هەڵواسراو لەنێوان هەردوولادا هەیە لە سوریا.
مۆسكۆ لە ئێستادا كار بۆكردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی دەكات و بنكە سەربازیەكانی لە كەناری سوریا بپارێزێت و كۆنترۆڵی تەواوی ئەدلب و حەلەبی خۆرئاوا بكات، بەڵام دوای دەخات بەهۆی ئاڵۆزی لەكۆتایی هێنان بە دۆسیەیی جیهادیەكان بەتایبەتی جیهادیە بیانیەكان و ملكەچ كردنی ئەو گرووپانە بۆ مەرجەكانی رێككەوتنی نێوان رووسیا و توركیا لەرێگەی بەشداری پێكردنیان لە كۆبونەوەكانی ئەستانە.
دۆسیەی جیهادیەكان لە ئەدلب سەخت و ئاڵۆزە وا دەردەكەوێت لەهەنگاوی یەكەمدا دەیانەوێت گرووپی تحریر شام بكرێتە ئامانج بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو دۆسیەیە توركیا پێی خۆش نیە لە ئەدلب بمێنێتەوە كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكەی بەكارهێنا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی سوشی بۆ ناوچەی ئارام و كردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی بۆ رووسیا ورژێمی سوریا هەرچەندە توركیا دەستكەوتی گەورەی بەدەستنەهێنا.
بەهۆی نەبوونی رێككەوتنێكی روون لەنێوان توركیاو رووسیا كە زامنی ئەوە بكات رێگە لەهێزەكانی سوریا بگرێت توركیا ناتوانێت بەتەنها دۆسیەی گرووپی تحریر شام یەكلای بكاتەوە.
پێدەچێت رووسیا و سوریا ئەركی كۆتایی هێنان بە دۆسیەیی گرووپی تحریر شام بگرنە ئەستۆ بەڵام تێچوی زۆری دەوێت لەگەڵ ئەگەری خۆ شاردنەوەی چەكدارانی تحریر شام لەنێو هاوڵاتیانی مەدەنی دا  ئەوەش شەپۆلێكی دیكەی ئاوارە بوونی لێدەكەوێتەوە بەرەو سنورەكانی توركیا لەبەر ئەوە ئەنقەرە پێی باشە لەگەڵ رووس هەماهەنگی بكات.
بەلای رووسەكانەوە گرووپی تحریر شام ئەركیان كۆتایی هاتوە بەتایبەت كە لە لیستی تێرۆری نێودەوڵەتی پۆلین كراون
كێشەی ئەدلب بەرەو یەكلایكردنەوە دەچێت هەرچەندە بەخاوی رێدەكات ، لێرەدا بەرژەوەندیەكانی توركیا و رووسیا یەكدەگرن بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو كێشەیەو خۆ ئامادەكردن بۆ كێشەكانی دیكە.
ئەنقەرە دەیەوێت دۆسیەی ئەمنی ناوچەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی یەكلای بكاتەوە بەڵام رووسیا دەیەوێت كێشەكان چارەسەر بكرێن و دەست بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەو گێڕانەوەی ئاوارەكان بكرێت و چاویشی لەسەر سەروەت و سامانەكانی خۆرهەڵاتی فوراتە.