پەكین بە عەممباركردنی زێڕ شەڕی ئابوری ئەمریكا دەكات

ڕاپۆرت 09/09/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
لەگەڵ هەڵكشان و گەرمتر بوونی شەڕی بازرگانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین ، ئاژانسی بلۆمبێرگ ی ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بەو رێوشوێنە ئابوریانەی چین گرتویەتیەبەر كە گاریگەری لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان درووستكردوە ئەویش پەنابەردنە بۆ عەممباركردنی زێڕ. 
لەمانگی كانونی دووەمی رابردوەوە چین بڕێكی زۆر زێری وەكو یەدەگ عەمباركردوە وكاریگەری لەسەر گرانبونی نرخی زێڕدرووستكردوە بەشێوەیەك كە لەسەرەتای ساڵەوە نرخی زێر لە بازارەكانی جیهاندا بەریِژەی 18% بەرزبوەتەوە.
ئاژانسی بلۆمبێرگ  لە بانكی میللی چینەوە بڵاویكردوەتەوە لەكۆتای ساڵی رابردوەوە پەكین نزیكەی 98 تۆن زێڕی وەكو یەدەگ عەمباركردوە ئەوەش بوەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێر.
جۆن شارما ئابوری ناس لە بانكی نیشتیمانی ئوسترالیا بڵاویكردوەتەوە ، بانكە ناوەندیەكان بە بانكی ناوەندی چین یشەوە لەهەوڵی جۆراجۆركردنی یەدەگەكانێتی لە جەنگی بازرگانی دا ، زێریش بە ئامرازێكی نمونەی پاراستن دادەنرێت لەكاتێكدا دۆخی سیاسی جۆرێك ناسەقامگیری بەخوەوە دەبینێت.
بەرزبونەوەی نرخی زێر كە هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریكاو چین نیشانەیەكی گەورەیە كە سەرمایەداران نیگەرانن سەبارەت بە دۆخی ئابوری ، هەروەك پەنا بردنی سەرمایەگوزاران بۆ كڕینی قەواڵە و زێر دەریدەخات كە ئەو سەرمایە گوزارانە شەڕ لەسەر ئەو بنەمایانە دەكەن كە لەكاتی بارگرژیەكاندا سەلامەتن.
لەمانگی شوباتی ساڵی 2013 ەوەلە ئێستادا نرخی زێر بەرزترین نرخی تۆماركردوە ئەوەش نیشانەی دەركەوتنی كاریگەری جەنگی جیهانیە لەسەر ئابوری جیهان 
لەبەرامبەردا بانكە ناوەندیەكان نرخی سوودیان كەمكردوەتەوە وەكو هەوڵێك بۆ نەهێشتنی دابەزینی ئابوری لەسەرجەم ناوچەكانی جیهاندا.
سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەتی لەمانگی حوزیرانی رابردوو لیستێكی بڵاوكردوەتەوە سەبارەت بە گەورەترین یەدەگی زێڕ لەجیهاندا.
پێشتر وادەزانرا كە سندوقی نەختێنەی نێودەوڵەتی خاوەنی گەورەترین زێری یەدەگە لەجیهاندا چونكە ئەو رێكخراوە كاریگەری گەورەی هەبوو لەسەر ئابوری زۆربەی وڵاتان ، بەڵام ئەو دەستە نێودەوڵەتییە بە پلەی سێهەم دێت لە پاش ئەڵمانیای پلە دوو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاكە خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕە لەجیهانداو بەپلەی یەكەمین دێت ریزبەندی ئەو وڵاتانەی كە خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێرن لە جیهاندا بەم شێوەیە.
1-ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا 8133 تۆن
2- ئەڵمانیا 3369 تۆن زێڕ
3- سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 2814 تۆن زێڕ 
4- ئیتالیا 2451 تۆن زێڕ
5- فەرەنسا 2436 تۆن زێڕ
6- رووسیا 2168 تۆن زێڕ
7- چین 1885 تۆن زێڕ
سەرچاوە / سكای نیوز