شارە ئارامەكانی جیهان بناسە.

ژینگە 08/09/2019


یەكەی هەواڵگری ئابوری سەر بە گۆڤاری " زە ئیكۆنۆمیست" ی بەریتانی كە هەفتانە بڵاودەكرێتەوە راپۆرتێكی دووردرێژی لەسەر 60 شاری ئارام بۆ ساڵی  2019لەجیهاندا بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە شارەكانی كیشوەری ئاسیا لە ریزی پێشووبون 6 شاری ئاسیا ریزبەندی پێشكەوتویان بەدەست هێنا لە لیستی 10  شاری زۆر ئارامی جیهان 
تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بە پلەی یەكەم هات و پاشان هەر یەك لە سەنگاپۆرە و ئاوساكای ژاپۆنی هاتن.
هەڵسنگاندنی هێماكە چوار جۆر ئاسایشی لەخۆ دەگرت كە بریتی بوون لە ئاسایشی دیجیتاڵی ، ژێرخان ، تەندروستی و ئاسایشی كەسێتی.
سەبارەت بە شاری وڵاتە عەرەبیەكان هەر یەك لە شاری ئەبو زەبی بە پلەی 27 و دووبەی بە پلەی 28هەم هاتن بەدوای یەكدیدا.
هەر یەك لە شارەكانی كویت و ریاز بە پلەی 38 و 39 هاتن و شاری قاهیرەش لە میسر بە پلەی 55هات.